XOR
jamal poorkarim . shler darvishi
سه‌شنبه، شهریور ۰۸، ۱۳۹۰
پنجشنبه، شهریور ۰۳، ۱۳۹۰
سه‌شنبه، دی ۲۱، ۱۳۸۹
سینمای کوردستان
نام چند تن از کارگردانان کرد در این لیست زکر شده است.لیست بسیار مختصر است و تکمیل نمی‌باشد.
سلمان فائقاهل کرکوک کردستان عراق.دارای دو فیلم ویدئویی به نامهای آسو(افق)و چاره‌نوس(سرنوشت)می‌باشد.
ییلماز گونای
معروترین کارگردان کرد که اهل کردستان ترکیه است و در سال 1984 در فرانسه فوت کرده است. اوفیلمهای بلند زیادی دارد که برجسته‌ترین انها: یول(راه)،دیوار،سیدخان،آرکاداش(رفیق)،امید و... می‌باشند.

بهمن قبادی
کارگردانی از کردستان ایران که فیلمهایش موفقیت زیادی را در سطح بین‌المللی کسب کرده است.
او را اولین بار با فیلمهای کوتاهش شناختند.فیلمهای بلند او: زمانی برای مستی اسبها،آوازهای سرزمین مادریام(گمشدهای در عراق)،لاکپشتهاهم پرواز می‌کنند.انتظار می‌رود که اخرین فیلم او نیمه‌ی ماه بزودی آماده نمایش گردد.

هنر سلیم
او در کردستان عراق متولد شده است و هم اکنون در فرانسه زندگی می‌کند.فیلم های او توجه زیادی را در جهان متوجه خود کرد و جوایز بین‌المللی را برایش بهمراه داشت.فیلمهای او:ودکا لمون،کیلومتر سفر و Long live the bride-liberation of kurdistan.
هم اکنون در حال ساخت فیلم دۆڵ(دره) می‌باشد.

کاظم اوزکارگردانی اهل درسیم کردستان ترکیه.اوز دارای یک فیلم کوتاه،یک فیلم بلند و یک مستند می‌باشد که به ترتیب نام آنها:آخ(خاک)،فوتوگراف(عکس)ودور می‌باشد.او هماکنون مسئول بخش سینمایی مرکز فرهنگی مزوپوتامیا در استانبول می‌باشد.
جانو روژبیانی
او در آ‌مریکا زندگی می‌کند و اهل حلبچه کردستان عراق می‌باشد. جانو با فیلم ژیان(زندگی)که داستانی از شهر زادگاهش،حلبچه را بازگو می‌کند معروفیت زیادی پیدا کرد.

مان‌و خلیلکارگردانی کرد از کردستان سوریه که در سوئیس زندگی می‌کند.آخرین مستند او به نام الانفال توجه زیادی را به خود جلب کرده است.نام بعضی از فیلمهای دیگر او:خوابهای رنگین،پیروزی آهن،آه دنیا و...
جمیل رستمیکارگردانی از کردستان ایران که فیلم کوتاه او به نام دردسر پسر بودن مورد استقبال تماشاگران کرد قرار گرفت.اولین فیلم بلند او مرسیه برف نام دارد و در حال ساخت فیلم ژانی گه‌ل(درد زایش یک خلق)بر اساس داستانی از نویسنده و سیاستمدار برجستهی کرد،ابراهیم احمد می‌باشد.
مهدی امیدکارگردانی از کردستان عراق(کرکوک).فیلمهای برجسته او گله گرگ و تونل می باشند که در جمهوریهای شوروی سابق ساخته شدهاند.
نطامالدین آریچ
از کردستان ترکیه که فیلم بلند او به نام آوازی برای بکو توانست رنجهای مردم کرد را تا حدی به جهانیان نشان دهد.

تیفور بدحاییاهل سنندج از کردستان ایران.می‌توان گفت که اولین فیلم مستند درباره کردستان و از یک کارگردان کرد را او رقم زده است.فیلم نان و ازادی.1984
جمال پوركريماهل مهاباد از کردستان ایران.می‌توان او را یکى از کارگردانان کرد رقم زد.فیلم اموزش زبان كردى . كش ملك . در جشنوارةهاى مختلف سينمايى شركت داشتة و داراى مدرك كارگردانى از انجمن سينماى جوان مىباشد
سلمان فائقاهل کرکوک کردستان عراق.دارای دو فیلم ویدئویی به نامهای آسو(افق)و چاره‌نوس(سرنوشت)می‌باشد.
کورتە فیلمی گەلاوێژ هاتە بەرهەم
بە مەبەستی بڕەودان بە کاری فیلم و سینەماو ناساندنی بەشێک لە خەباتی گەلەکەمان کۆمەلێک لە هونەرمەندان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێ‌دا کورتە فیلمی گەلاوێژیان بەرهەم هێنا.
چیرۆکی کورتە فیلمی گەلاوێژ باس لە کچە شەهیدێک دەکا کەلە شەوی25 گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دایک دەبێ و باوکی هەمان شەوشەهید دەبێ و کچەکە دوای ئەوەی تەمەنی دەچێتە سەرێ چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و درێژە بەرێگای باوکی دەدا.
بەشێک لە فیلمەکە بە شێوەی فلاش بەگ دەگێردرێتەوە .
ستافی کاریی ئەم کورتە فیلمە بریتین لە .
سیناریۆ وەدەرهێنانی: جەماڵ پوورکەریم
کامێرا: هەڵمەت ئازەرپوور
ی. کامێرا : هەژار تەوەسولی
مۆنتاژ : سەعید باختە
دەنگ هەڵگڕ: هەڵمەت ئازەرپوور_ حەتەم رەسوڵپوور
هۆنراوەی : ئاسۆ خەبات
دەوری سەرەکیەکانی ئەم فیلمە ساوێن رەسوڵپوور (گەلاوێژ)
ئایشێ مەحموودی (پرشەنگ –پیر)
شەهێن حوسێنی ( پرشەنگ – گەنج)
زاهیر رەسوڵپوور ( رزگار)

ماوەتەوە بلێین لەم فیلمەدا بەشێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری بەرچاویان هەبووە و بڕیارە ئەم کورتە فیلمە بۆیەکەم جار لە رۆژی 25 گەلاوێژ لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەمایش بکرێ و جگە لەمەش ڕەوانەی چەند ڤێستیڤالێکی ناوخۆیی و دەرەوە بکرێ.
یه‌که‌م فیلمه‌کانی کوردی
رۆهات ئاڵاکۆموهرگێران له تورکییه‌وه: سه‌ردار سه‌عدی
مێژووی سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان له هه‌ر 10 ساڵ دا فیلمێکی کوردی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ده‌ستپێکی ئه‌و فیلمه کوردیانه‌ش به‌سه‌رهاتی ژنێکی کورد به نێوی "زێرێ" یه که به شێوه‌ی بێده‌نگ به وێنه کێشراوه.80 ساڵ به‌ر له مێژووی ئێستامان، یه‌که‌م فیلمی کوردی به نێوی "زێرێ" که ره‌وشی ژنانی کورد باس ده‌کات، ساز کراوه و وه‌ک یه‌که‌م فیلم که کوردی به وێنه کێشاوه قه‌بوڵ ده‌کرێت.
دامه‌زرێنه‌ری سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان "حه‌مۆ به‌ک‌نه‌زه‌ریان" سازکردنی فیلمی "زێرێ"ی که باس له ژیانی کوردان ده‌کات، له ساڵی 1926 دا ده‌ست پێکردووه. ئه‌و فیلمه سێناریۆکه‌ی له لایه‌ن "هاکوب گازاریان" و به زمانی کوردی نوسراوه که بۆ یه‌که‌م جار ئه‌لفوبێی کوردی له سه‌ر ئه‌ساسی رێنوسی زمانی ئه‌رمه‌نی، که له لایه‌ن رۆشنبیرانی ئه‌و کات ئاماده کرابوو، بۆ نوسینی سێناریۆکه به‌کار هێنراوه. وێنه هه‌ڵگرتنی فیلمه‌که له گوندێکی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان ئه‌نجام دراوه.
وه‌ک زانراوه نوسه‌ری سێناریۆکه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه زۆر خۆشه‌ویست بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به لازۆ یان ئاپۆ نێویان هێناوه. چیرۆکی به‌سه‌رهاتی زێرێی ئه‌و وه ک بنه‌مای فیلمه‌که دانراوه. ئه‌و فیلمه که ههژامرێک سینه‌ماکاری به‌ناو بانگی ئه‌رمه‌نی رۆلیان تێدا گێراوه، به‌سه‌رهاتی دڵداری زێرێ و شوانی گونده‌که‌یان داوود و ته‌گه‌ره خستنی به‌رێگای ئه‌و ئه‌وینه له لایه‌ن ئاغای گوند ته‌یمور به‌ی ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی فیلمه‌که سه‌ره‌تا به شێوه‌ی بێده‌نگ ساز کرابوو به‌ڵام ساڵی 1970 ده‌نگی وه‌سه‌ر خرا.
له ده‌نگ خستنه سه‌ری فیلمه‌که دا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار و له نێویان دا نوسه‌ری کورد "جاسمی جه‌لیل" و کچه موزیسیهنهکهی "جه‌میله جه‌لیل" رۆلیان گێراوه.
بیره‌وه‌ریه‌کانی "حه‌مۆ به‌ک‌نه‌زه‌ریان" باس له‌وه ده‌کات که پێش له وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلمه‌که بو ماوه‌یه‌کی زۆر پێویست بووه که شێوه‌ی ژیان و کولتوری کوردان لێکۆلینه‌وه بکات.
ساڵی 1933 فیلمێکی تر به ناوی "کورده ئێزدیه‌کان" هاته سه‌ر ئه‌کران. فیلم باسی مامۆستایێک به نێوی "زینێ" ده‌کات که روبه‌روی هێزه پاشکه‌وتوه‌کانی گوند ده‌بێته‌وه. ئه‌وان پێیان ناخۆشه که مامۆستای گونده‌که‌یان زینێ ژنێکه و ناهێلن مامۆستایه‌تی بکات به‌ڵام زینێ له به‌رانبه‌ریان راده‌وه‌ستێت.
سۆڤیه‌ت و کورده‌کان
له ساڵه‌کانی 1946 و 1959 دو فیلمی دوکومهنتهری به ناوه‌کانی "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" و "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان" ساز ده‌کرێت. له راستیدا لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خات که له سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان دا هه‌ر 10 ساڵ فیلمێکی جیاواز سه‌باره‌ت به کورده‌کان ساز کراوه. سێناریوی فیلمی "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" له لایه‌ن "ه.کۆچاریان"ی به ره‌چه‌له‌ک ئه‌رمه‌نی و هه‌روه‌ها زانایه‌کی کوردان به ناوی "حاجیه جیندی"یه‌وه ئاماده کراوه.
فیلم گۆرانکاریه‌کانی ژیانی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان له دوای ده‌رباز بوونی سۆڤیه‌ت بۆ سۆسیالیزم باس ده‌کات.
سێناریوی ئه‌و فیلمه‌ی ساڵی 1959 سازکراوه، له لایه‌ن نوسه‌ری کوردی سۆڤیه‌ت "عه‌ره‌ب شامیلۆڤ" نوسراوه و ده‌رهێنه‌ره‌که‌شی "ج.ژامهاریان"ه .
له‌و فیلمه‌دا سه‌رکه‌وتنی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان له بواره‌کانی ئابووری، سیاسی و کولتوری نیشان ده‌درێت. هه‌روه‌ها فیلمه‌که جێگا ده‌داته لێدوانه‌کانی زمانناسانی کورد وه‌ک "قه‌ناتی کوردۆ" و شاره‌زایانی تری له‌و بواره‌دا. فیلم به دیمه‌نی کوێستانه‌کان و نیشان دانی که‌مایه‌سیه‌کانی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر ده‌ست پێده‌کات و له کۆتاییشدا ده‌گاته وێنه‌کانی گوندێکی کورد به ناوه "ئه‌له‌گه‌ز" ، که به‌شی هه‌ره سرنج راکێشی فیلمه‌که‌یه.
ژیانی ژنان
فیلمه‌کانی "زێرێ" له ساڵی 1926 و "کورده ئێزدیه‌کان" له ساڵی 1933 بابه‌ت گه‌لێکی وه‌ک ناموس و هێزه پاشکه‌وتووه‌کانی هێناوه‌ته به‌ر باس. فیلمه‌کانی "کوردانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" له ساڵی 1948 و "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان" له ساڵی 1959 زیاتر بابه‌تی قازانجه‌کانی سۆسیالیزم و دۆستایه‌تی کورد و ئه‌رمه‌نی ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌و فیلمانه نه ته‌نیا له ئه‌رمه‌نیستان به‌ڵکو له وڵاتانی تریش نیشان دراوه و پێشوازیه‌کی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه.
له نێوان ساڵه‌کانی1926 تا 1959 ئه‌و چوار فیلمه که سه‌باره‌ت به ژیانی کوردانه و له ئه‌رمه‌نیستان سازکراوه، وه‌ک یه‌که‌م فیلمه‌کانی کورد و سه‌باره‌ت به کورد ده‌ناسرێت و له‌و روانگه‌وه گرینگی مێژوویییان هه‌یه و وه‌ک ده‌رگایه‌کی ئاوه‌ڵه به نرخ بۆ لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی سینه‌ماگه‌ری کوردی له به‌رانبه‌رمانه.
سه‌رچاوه:( رۆژنامه‌ی ئوزگور گونده‌م، هه‌ژماری 25 ئاگۆستی2006، لاپه‌ره‌ی13

بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی یه‌ڵماز گۆنه‌ی
وه‌ڕگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایهزیدیئێره خانوویه‌کی گه‌وره و کۆنه له‌گوندێکی بچووکی نزیک فه‌ره‌نسه که ده‌ڵێی تورکیایه. له‌نزیک خانووه‌که تابلۆی "زیندانی ناوه‌ندی" به‌زمانی تورکی له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م به‌دی ده‌کرێت. تابلۆکان هه‌موویان باس له‌شانازی به‌تورک بوون ده‌که‌ن. "خۆزگه به‌و که‌سه‌ی خۆی به‌تورک ده‌زانێت"، له‌ناو خانووه‌که‌دا هه‌ندێک دیوار ساز کراون تا بیکه‌نه شوێنی پیاسه‌کردن له‌ژێر چاودێری قه‌ره‌وێڵێک که له‌سه‌ر بورجی پاسه‌وانی دانیشتوه. سه‌رسوڕهێنه‌ره خانوویه‌کی وه‌ها ساده ببێته زیندان. پیاوێک که شه‌پقه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یی له‌سه‌ره به‌ناو ژنه ڕووداپۆشراوه‌کان و پیاوانی پانتۆڵ فشدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێشه‌وه دێت. هه‌ندێک ئه‌ولاتر، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، وه‌ک هه‌میشه ئارام و ده‌م به‌بزه، هاتنی به‌رپرسی گشتی زیندانه‌کان و هاوئاهه‌نگ کردنی سه‌ربازه‌کان وێنه ده‌گرێت.
"جامه‌کان بشکێنن با مه‌له‌کان ئازاد بن" ناوی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌یه که دواتر بوو به (دیوار). ئه‌م فیلمه باس له‌شۆڕشێک ده‌کات له‌ناو زینداندا که له‌لایه‌ن زیندانیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ڵام شۆڕش شکست ده‌خوات و فیلمه‌که له‌گه‌ڵ هاتنی که‌سانی نوێ بۆ ناو زیندان کۆتایی دێت.
دروستکردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌ت به‌زیندان له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره ئاماتۆڕه‌کان کارێکی زۆر دژواره، به‌ڵام یه‌ڵماز گۆنه‌ی ده‌یکاته واقعێکی شاعیرانه و له‌پێناو ئازادییه‌کی زیاتردا، پێشنیاری ماڵێکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کردوه. ئه‌و له‌م فیلمه‌یدا له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی دووسه‌د کرێکاری ساده‌ی کارگه‌کانی ده‌وروبه‌ری پاریس کار ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌دان رۆڵه‌ی کورد له‌م فیلمه‌دا یاری ده‌که‌ن که زۆربه‌یان له‌رۆژئاوای به‌رلینه‌وه هاتوون و شه‌وانه له‌و خانوه‌دا ده‌خه‌ون. له‌کاته ئاساییه‌کاندا، ئه‌م خانوه وه‌ک قوتابخانه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. ئه‌مه له‌و قوتابخانه کۆنانه ده‌چێت که له‌سه‌ر دیواری پۆلێک، مناڵێک ئه‌م یاسا تایبه‌تییه‌ی به‌خه‌تێکی مناڵانه نووسیبێ: "خه‌وتن له‌ناو پۆلدا قه‌ده‌غه‌یه!"
به‌رده‌وام کاتێک قسه له‌سه‌ر سینه‌مای تورک و کورد ده‌کرێت، یه‌که‌م ناوێک به‌مێشکمان بگات، یه‌ڵماز گۆنه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ک که زۆرجار، چاره‌نوسی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م کوڕه ساده دێهاتییه کۆچه‌رییه‌ی کورد له‌گه‌ڵ مێژووی سینه‌مای وڵاته‌که‌ی به‌هه‌ڵه لێک ده‌درێته‌وه. هۆگری گۆنه‌ی به هونه‌ری حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مێرمناڵی، ئه‌و کاته‌ی که‌سایه‌تیه‌که‌ی شێوه‌ی ده‌گرت. زۆر جار وه‌ک شانۆگه‌ره گه‌ڕۆکه‌کان، به‌خۆی و پرۆژۆکتۆرهکهیهوه ده‌چێته ناو ههوارچییهکانهوه. به‌مجۆره تواناکاری دیمه‌ن و سه‌لیقه‌ی گشتی خه‌ڵک ده‌دۆزێته‌وه. گۆنه‌ی، بهرۆاڵهتی دێهاتیانه و کرداری گه‌نجانی کۆڵانه جوانه‌کانی ئیستانبوڵ، له‌به‌ر ده‌وره جوانه‌که‌ی و ناسینی هۆگری خه‌ڵک، زۆر زوو وه‌ک "شای ناحه‌زان"ی سینه‌مای تورکیا ناوبانگی ده‌رکرد.
گۆنه‌ی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنت سه‌باره‌ت به‌گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تورکیا، له‌پشت کامێرا ده‌بێت. به "سه‌یید خان" (Seyyit han، 1968) که چیرۆکی عه‌شقێکی ناکامی کورده‌وارییه‌و له‌رێگه‌یه‌وه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت، هه‌روه‌ها "گورگه برسییه‌کان" (Ac Kurtlar 1969)، وه‌ک ده‌ستپێکه‌ری قۆناخێکی نوێ له‌سینه‌مای تورکیادا ده‌ناسرێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا فیلمی "هیوا" (Umut، 1970)یه که گۆنه‌ی و تواناکارییه‌کانی بهسینهماکارانی ئه‌وروپا ده‌ناسێنێت. فیلمه‌کانی گۆنه‌ی، وه‌ک به‌رهه‌می نئۆرئالیسم له‌گونده‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی بچووک بچووک له‌خه‌ڵکی گرێ‌دراو به‌پیشه‌ی نابه‌رده‌وام و مه‌حکووم به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، تێکشکاو و بێ هیوا، بۆیه‌که‌مجار دێنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکانی کوردستان.
ئه‌و فیلمه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رکه‌وتوانه‌ی گۆنه‌ی وه‌ک فیلمنامه‌نووس، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر به‌شدارییان تێدا ده‌کات، به‌هۆی پشتگیری کورده‌کان و خوێندکارانی زانکۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌شه‌مزێنێ. بۆیه گۆنه‌ی دوای کوده‌تای سه‌ربازی 1970، به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ سیسته‌مه سۆسیالیست و کۆمۆنیست و سپاراتیستهکان، به‌دوازده ساڵ زیندان حوکم ده‌درێ. ئه‌و لهزیندانیشدا درێژه به‌نووسینی فیلمنامه‌کانی ده‌دات و به‌رێگه‌ی جێگره‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان دروستیان ده‌کات. "گه‌لله" (Suru) و "یۆڵ" (Yol) له‌شاکاره‌کانی یهڵمازن پاش ئازادبوونی که‌دیدێکی شکسپرییان هه‌یه بۆ سیسته‌می سیاسی، پاشڤه‌ڕۆیه‌تی جڤاکی و دۆخی ژنانی کورد و تورک.
ساڵی 1980 گۆنه‌ی له‌به‌ر نوسراوه و فیلمنامه‌کانی حوکمی زیاتر له‌سه‌د ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌بڕدرێت و بۆ یه‌که‌مجار له‌ژیانی هونه‌ریدا رووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه ده‌بێته‌وه له‌کاره سینه‌ماییه‌کانیدا. حکومه‌تی سه‌ربازی کۆپی فیلمه‌کانی قه‌ده‌غه ده‌کات و له‌ناویان ده‌بات. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی یه‌ڵماز له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا ده‌بڕێت. به‌ڵام ئه‌و پاش چه‌ند جار هه‌وڵدان، دواجار له‌پاییزی 1981دا له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌ڵدێته فه‌ره‌نسه و له‌و وڵاته ده‌بێته په‌نابه‌ر. به‌هاری ساڵی 1982 فیلمی "یۆڵ" بهمیهرهجانی "که‌ن" ده‌ناسێندرێ و له‌گه‌ڵ فیلمێکی کۆستا گاوراس خه‌ڵاتی زێڕین وه‌رده‌گرێت.
ژانوییه‌ی 1983، گۆڤاری میدل ئیست، وتوێژێکی له‌گه‌ڵ ناوبراو پێکهێناوه که ده‌توانین به‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م سینه‌ماکاره گه‌وره‌یه بین.
پرسیار: فیلمه‌کانی رابردووتان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: وه‌ک زۆربه‌ری ده‌رهێنه‌ره‌کانی تورکیا‌و کوردستان، له‌رێگای خۆمدا رووبه‌ڕووی زوڵم و زۆری سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار بوومه‌ته‌وه. به‌درێژایی ژیانی سینه‌ماییم، زۆر رێگه‌م بۆ ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌کانم به‌تاقی کردۆته‌وه. ده‌بێ ڕاستگۆیانه دان به‌وه‌دا بنێم که هیچکام له‌به‌رهه‌مه‌کانم تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌و شته‌یان ده‌رنه‌بڕیوه که خۆم ویستومه. نه له‌قه‌واره و نه له‌ناوه‌ڕۆکدا. سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رهه‌مانه رێگه‌چاره‌یه‌کن بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی. "گه‌لله" له‌ڕاستیدا چیرۆکی گه‌لی کورده، به‌ڵام من نه‌متوانی ئه‌م فیلمه به‌کوردی دروست بکه‌م. ئه‌گه‌ر زمانی کوردیم تێدا به‌کار هێنابا، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکاری فیلمه‌که‌یان کردبوو، ده‌خرانه زیندانه‌وه. سه‌باره‌ت به‌فیلمی "یۆڵ"یش نه‌متوانی به‌ته‌واوی دۆبلاژی کوردی بکه‌م. به‌جێگه‌ی ئه‌مه هه‌وڵمدا ئه‌م که‌موکوڕییه به‌مۆسیقا قه‌ره‌بوو بکه‌مه‌وه.
پرسیار: قاره‌مانه سه‌ره‌کیه‌کانی فیلمه‌کانت زۆربه‌یان کوردن و شوێنی ڕووداوه‌کانیش کوردستانه، چۆن ده‌توانن ئه‌م فیلمانه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست بکه‌ن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: لێره‌دا له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی تریش روبهڕووین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌کرده‌وه‌دا ته‌نها ئه‌کته‌رێکی پڕۆفشنه‌ڵمان هه‌یه. ئه‌ویش "تونجه‌ل کورتیز"ه که رۆڵی باوک ده‌بینێت له‌فیلمی "گه‌لله"دا. ئه‌وانی تر هه‌موویان ئاماتۆڕن و هه‌رگیز له‌هیچ فیلمێکدا رۆڵیان نه‌بینیوه. هێنانی ئه‌کته‌ری پرۆفشنهل له‌تورکیایه‌وه نامومکینه... ئه‌وانه‌ی لهئهوروپاشن زاتی ئه‌وه‌یان نییه لهفیلمهکانمدا رۆڵ ببینن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت قه‌بوڵ ناکه‌ن قسه‌شم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
پرسیار: چۆن ده‌کرێ ئه‌کته‌ره تورکه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێکدا کار نه‌که‌ن که خه‌ڵاتی زێڕینی وه‌رگرتوه.
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: ئه‌وانه‌ی له‌قۆناخه‌کانی ئاشتیدا سروودی شۆڕشگێڕانه ده‌ڵێنه‌وه، پێیان باشه له‌کاته قه‌یراناوییه‌کاندا خۆیان حه‌شار بده‌ن. گرنگ نییه، من فیلمسازێکی تورکیام به‌ڵام هاوکارێکی پڕۆفشنهڵم نییه.
پرسیار: ئێوه ئاماژه‌تان به‌و کێشه ته‌کنیکییانه دا که له‌کاری وێنه‌گرتن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام به‌بڕوای من کێشه‌ی سه‌ره‌کیی لێره‌دایه: ئێستا که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ تورکیادا نییه، چۆن ده‌توانن خوڵقکاری بکه‌ن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: بابه‌تی فیلمه‌که‌ی ترم زیندانه. تیایدا زوڵم و خه‌فه‌ت دێنه سه‌ر په‌رده. ئه‌مه هیچ پێویستییه‌کی به‌تێڕوانین نییه.
پرسیار: بۆچی زیندان؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: له‌به‌ر دوو هۆ. یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که باشترین مژاره په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی ئێستای تورکیاوه هه‌بێ، دووهه‌میش من هه‌میسان ئاماده نیم له‌که‌ش و هه‌وای ئه‌وروپادا کاری وێنه‌گری بکه‌م.
پرسیار: له‌ڕاستیدا ئێوه سینه‌ماکارێکی تورکیان که له‌هه‌موو شتێک زیاتر باس له‌مرۆڤ و سرووشتی وڵاته‌که‌ی ده‌کات. به‌ڵام هاوڵاتیانی خۆت فیلمه‌کانت نابینن، تۆ به‌هۆی دووربوونت له‌خه‌ڵک و سروشت، چۆن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌یت؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: بێگومان من رێگه‌ی نیشاندانی ئه‌م فیلمانه بۆ گه‌لی خۆم ده‌دۆزمه‌وه. به‌ڵام ناتوانم پێت بڵێم چۆن. دوای ئه‌م فیلمه‌م که ده‌رباره‌ی زیندانه، نامه‌وێ فیلمێکی تر له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی ده‌ستکردی کوردستانی‌دا دروست بکه‌م.
پرسیار: که‌ی زانیتان کوردن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: له‌ڕاستیدا من کوردێکی ڕاسته‌قینه‌م. دایکم کورمانج و باوکم زازایه. له‌مناڵیمه‌وه تا پانزه ساڵیش له‌ناو ماڵدا به‌کوردی قسه‌مان ده‌کرد. پاشان من له‌بنه‌ماڵه جیا بوومه‌وه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی زه‌برێکی گه‌وره‌ی له‌شوناسی من دا. به‌رده‌وام به‌گوێیاندا ده‌چرپاندم که ئیتر کوردستان و زمانی کوردی بوونی نییه، به‌ڵام من ئاخافتن و سترانه کوردییه‌کانم ده‌بیست. ده‌مبینی که کورده‌کان له‌دۆخێکی زۆر ناله‌بار دان. باوکم خه‌ڵکی سیڤه‌ره‌که، ئه‌و شوێنه‌ی تا شانزه ساڵیم نه‌مبینی. هه‌ر له‌وێ توانیم په‌ی به ره‌نج و ئازاری بنه‌ماڵه‌یه‌کی بێ ریشه ببه‌م. باوکم و دایکم به‌رده‌وام ده‌یانگوت: "ئێوه له‌ریشه دابڕاون".. له‌ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا توانیم زێدی دایکم "مووش" ببینم، دایکم سه‌ر به‌هۆزی "جیبران" بوو. بنه‌مای چیرۆکی "گه‌لله"، به‌سه‌رهاتی ئه‌م هۆزه کۆچه‌ره‌یه.
پرسیار: کوردستان له‌فیلمه‌که‌ی ترتدا چ پێگه‌یه‌کی ده‌بێت؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: دۆخی کوردێک زۆر دژواره، نه‌ته‌نها له‌وڵاتی تورکیا، به‌ڵکو له‌ئێراق و ئێرانیشدا. له‌خه‌یاڵمدایه فیلمێک دروست بکه‌م سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدانی که‌سێک بۆ ژیانه‌وه و سه‌ر له‌نوێ له‌دایکبوون. په‌رته‌وازه‌یی کورد پێویسته له‌ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه تاوتوێ بکرێ. هێنانه‌ئارای ئه‌م کێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی بێ لایانانه کارێکی زۆر دژواره. چیرۆکێکی وه‌هاش لێوان‌لێو نییه له سه‌رکه‌وتن، به‌ڵکه شکست، لاڕێبوون و ههڵخهڵهتاندنهکانیش نیشان ده‌دات.
پرسیار: ئێوه له‌به‌ر کاره‌که‌تان له‌فه‌ره‌نسه ده‌مێننه‌وه؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: من بهمۆڵهتێکی تایبه‌ت، ته‌نها بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه له‌فه‌ره‌نسه ده‌مێنمه‌وه. مۆڵه‌تیان پێداوم تا فلیمه‌که‌م ته‌واو ده‌بێت، لێره بم. پاش ئه‌م کاره نازانم. نامه‌وێ ئێستا سه‌باره‌ت به‌ئاینده قسه بکه‌م.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕه که خۆی بهئاسوودهگی ژیانی ڕۆژانه ناسپێرێ و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ هێنانه سه‌ر په‌رده‌ی ئازار و خۆشییه‌کانی گه‌له‌که‌ی، ساڵی 1984، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی دادگای گشتی ده‌نوسێت:
"به‌ڕێز سه‌رۆک
به‌خۆشییه‌وه ئاگادار کرامه‌وه که دادگا به‌ڕێزه‌که‌تان مه‌به‌ستێتی جڤینێک سه‌باره‌ت به وه‌چه‌کوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌ڕێوه ببات. ئه‌مه بۆ ئه‌و تورکانه‌ی وه‌ک من شه‌یدای دادپه‌روه‌ریین، بابه‌تێکی گرنگه. له‌به‌ر چه‌ند هۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌که‌تان هاوڕام:
1ــ به‌بڕوای من هیچ گومانێک له‌م وهچهکوژییهدا نییه. سه‌رۆکه تورکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، خرۆشێکی نه‌ته‌وه‌گه‌ری توندیان هه‌بوو بۆ بونیادنانی ئیمپراتۆرییه‌کی گه‌وره له‌تورکیاوه تا ئاسیای ناڤین.
ئه‌و کات تورک نشینه‌کانی تورکیا و تورک زمانه‌کانی قهقفاس و ئاسیای ناڤین له‌ڕێگه‌ی کورد و ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه لێک جیا ده‌بوونه‌وه. بۆیه گرووپی "ئیتیحاد و ته‌ره‌قی"ی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بڕیاری دا ئه‌م دوو کۆسپه هه‌موار بکات. ساڵی 1915، کوشت و بڕو دورخستنه‌وه‌ی گرووپه‌کان له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی سیسته‌ماتیک ده‌ستی پێ‌کرد و بوو به‌هۆی توونا بوونی ئه‌رمه‌نییه‌کانی تورکیا. له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا، به‌درێژایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، زیاتر له‌حه‌وت سه‌د هه‌زار کورد به‌ره‌و ئاناتۆلیای ناوین دوور خرانه‌وه.
2 ــ ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌چه کوژییه کاتی خۆی له‌لایه‌ن رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه دانی پێدانرابایه، ئه‌گه‌ر ساڵی 1920 رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م کۆکوژییه نامرۆڤانه‌یه‌ی مه‌حکووم کردبا و سزای به‌سه‌ردا سهپاندبا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو سه‌رکرده که‌مالیسته‌کان ئه‌و ره‌فتاره‌یان له‌گه‌ڵ کورده‌کان نه‌بوایه که له‌مه‌ڕ ئه‌رمه‌نییه‌کان په‌یڕه‌ویان کرد. له‌ساڵی 1924 تا 1940، یه‌ک له‌سێ زیاتری گه‌لی کورد له‌تورکیا ڕووبه‌ڕووی کوشت و بڕ هاتنه‌وه.
3 ــ بێگومان سیسته‌مێکی خه‌ڵک سالار ڕوونی کردۆته‌وه که تورکیا چۆن له‌م ڕووداوه شێتانه‌دا، خه‌ڵکی خۆی تووشی کاره‌سات کرد. دیاره تێکۆشان له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و ڕوونکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت پابه‌نده بهدادگاییهکی وه‌ک هی ئێوه. به‌داخه‌وه حکومه‌تی تورکیا که زوڵم له‌خه‌ڵکه بێتاوانه‌که‌ی ده‌کات و به‌نانه‌وه‌ی ترس و سام حکومه‌ت ده‌کات، ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وته مهنتقیهکاندا بگونجێنێ. ئینجا، چۆن ده‌توانێ حکومه‌تێکی رێکوپێک بێت کاتێک ده‌بینین هێشتا به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه نکۆڵی له‌م بابه‌ته ده‌کات، له‌کاتێکدا به‌ملیۆنان کورد که نزیکه‌ی یه‌ک له‌چواری خه‌ڵکی تورکیا پێک دێنن، هێشتا له‌و وڵاته ده‌ژین. هه‌ر که کورده‌کان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بکه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره، زۆر ساده هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌که‌ن که چاره‌نوسێکی وه‌ک ئه‌رمه‌نیه‌کانیان به‌سه‌ر دێنن.
4 ــ من شاهیدی ده‌ده‌م که دیکتاتۆرییه‌تی سیسته‌می تورکیا له‌سزای ده‌سه‌ڵاتداره گه‌وره‌کان ناترسێت و هێشتا هه‌ر یارییان پێ ده‌کات. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیای فیدراڵ پشتگیری لێده‌کرێت که هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ن به‌جاڕی ڕه‌سمی ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤ.
5 ــ ناسینی حه‌قیقه‌تێکی مێژوویی نابێ ببێته هۆی وروژاندنی رق و کینی ڕه‌گه‌زی. نابێ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌رابردوودا له‌پاڵ یه‌کتر ژیاون ده‌سته‌ویه‌خه بکات. ئه‌مڕۆکه تورکه‌کان ئاماده نین دان به‌و تاوانانه دابنێن که پێشینیانیان شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیان داوه.
به‌ڕێز سه‌رۆک!
دیسان رێگه‌م پێ بده ئاواته‌خواز بم دادگاکه‌تان به‌ده‌نگ داخوازییه بێ لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه بێت و هه‌روه‌ها هیوادار بم ئه‌م بێده‌نگیی و که‌مته‌رخه‌مییه سه‌باره‌ت به ئه‌رمه‌نییه‌کان هه‌رگیز دووپات نه‌بێته‌وه.
یه‌ڵماز گۆنه‌ی دواجار لهسێپتامبری 1984، له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا، له‌لوتکه‌ی ناوبانگ و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی له‌مێژینه که یادگاری رۆژانی زیندان بوو، گیانی له‌ده‌ست دا. رۆژنامه‌یه‌کی تورک هه‌واڵی مه‌رگی یه‌ڵمازی به‌مجۆره بڵاو کردبۆوه. "کۆتایی فیلم!"

شلێر ده‌روێشی: زۆر كه‌ناڵ هه‌ر كه‌سێكی به روخساری جوانیان بینی ده‌یكه‌نه بێژه
له كاتی شه‌هید بوونی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و شه‌هیدان حه‌مزه سارتكه‌یی و قادر نه‌زمی و قادر قادری دا ته‌نانه‌ت توانای خوێندنه‌وه‌شم نه‌بوو، كوڵی گریان له‌و كاته دا لێ نه‌ده‌گه‌ڕا بتوانم هه‌واڵه‌كه‌ش بخوێنمه‌وه ته‌نانه‌ت جه‌ماڵ و ئه‌سعه‌د دریازیش له كۆنتڕۆڵ خۆیان پێ نه‌گیراو هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ من ده‌گریان.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سیما
شلێر ده‌روێشی ساڵی 1980 له شاری مه‌هاباد له دایكبووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كردوه‌و دیپلۆمی له رشته‌ی ئه‌ده‌بیات و علوومی ئینسانی وه‌رگرتووه، له ماوه‌ی خوێندنی دا له چالاكییه هونه‌ریه‌كانی قوتابخانه‌دا له بواری شانۆ دا كاری كردوه. ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ پووركه‌ریم ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه و به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه هاوبه‌شه‌ش كچێكه به ناوی "ئه‌وین". بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگیی سۆما له شاری بانه وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی وانه‌ی وتۆته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند بلاَو كراوهیهكی كوردی، وه‌ك سیروان، ده‌نگی كۆمه‌ڵگه، هاوكاری كردوه و بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی (ندای جامعه)ی كرماشان بووه، به هۆی چالاكیی سیاسیی هاوسه‌ره‌كه‌ی ساڵی 2004 ڕوویان كردۆته باشووری كوردستان و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له ڕانیه وه‌ك بیژه‌ری هه‌واڵ و ئاماده كاری به‌رنامه كاری كردووه، دواتر ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس و رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌ر له‌و شاره درێژه‌ی به كاری بێژه‌ری داوه‌و له‌و به‌رنامانه‌ی كه له سه‌ته‌لایتی زاگرۆس بلاَو كراونه‌ته‌وه، ده‌توانین ئاماژه به به‌رنامه‌ی "هه‌گبه‌ی بنار" بكه‌ین.
پاشان له سه‌ر داوای حزبی دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری هه‌واڵ له‌م كه‌ناڵه ئاسمانیه ده‌ست به كار ده‌كا. كتێبێكی به ناوی "په‌ڕ" له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڕیاره به‌م زوانه له چاپ بدرێ.
پ: شلێر خان چالاكی هونه‌ری و راگه‌یاندنت له چ كاتێكه‌وه ده‌سپێكرد و هانده‌رت بۆ ئه‌م رێگه‌یه چی‌بوو؟
و:سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كاری هونه‌ریم بۆ سالاَنی خوێندنم له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك گرووپی شانۆی قوتابخانه كارم كردووه. كاری ڕاگهیاندنیشم به ڕه‌سمی له ساڵی 1383ه‌وه ده‌ست پێ كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌م هاندهرو مامۆستا‌م بووه‌و له هه‌موو كاتێك دا له پشت كاره‌كانمه‌وه بووه. زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشكه‌شم كردوون جه‌ماڵ ئاماده‌كاری بۆ كردوون و چه‌ندین به‌رنامه‌شمان پێكه‌وه پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك به‌رنامه‌ی "مه‌شخه‌ڵ" له ته‌له‌فزیۆنی ڕاپه‌ڕین.
پ: -له باشووری كوردستان كاری راگه‌یاندنت له كام كه‌ناڵه‌وه ده‌سپێكرد؟
و:كاری ڕاگه‌یاندنم ساڵی 2004 له باشووری كوردستان له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له ڕأنیهوه ده‌ست پێ كرد‌و جگه له كاری بێژه‌ری كه یه‌كێك له بێژه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شی هه‌واڵی ئه‌م كه‌ناڵه بووم، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌شم پێشكه‌ش دهكردو بهرنامهیهكیشم له سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مری كورد ئاماده ده‌كرد به ناوی "كاروانی هونه‌ر".
پ: شلێر خان ئه‌و هۆكاره چی‌بوو به‌ڕێزتان خۆتان له كورد كاناڵ دیته‌وه؟
و:له سه‌ر داوای (حدك) و هۆگریم له خه‌بات له حزبێكی رۆژههلاَتی كوردستان وایكرد كه بچمه ئه‌و كه‌ناڵه و له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زرانیه‌وه وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ ده‌ست به‌كار بم، كار كردن له‌م كه‌ناڵه ئاسووده‌ییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێك كه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌له‌كه‌مه كار ده‌كه‌م و خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له حزبێكدا خه‌بات ده‌كه‌م كه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لی كورد له رۆژههلاَتی كوردستاندا خه‌بات ده‌كا.
پ: ئایا بێژه‌ر ده‌توانێ هه‌موو كات به روخسارێكی گه‌شه‌وه له‌سه‌ر شاشه ده‌ربكه‌وێت؟
و:به ڕای من پێم وانیه بێژه‌ر هه‌موو كات بتوانێ به روخسارێكی گه‌شه‌وه له سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وێ، بۆ وێنه له كاتی شه‌هید بوونی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و شه‌هیدان حه‌مزه سارتكه‌یی و قادر نه‌زمی و قادر قادری دا ته‌نانه‌ت توانای خوێندنه‌وه‌شم نه‌بوو، كوڵی گریان له‌و كاته دا لێ نه‌ده‌گه‌ڕا بتوانم هه‌واڵه‌كه‌ش بخوێنمه‌وه ته‌نانه‌ت جه‌ماڵ و ئه‌سعه‌د دریازیش له كۆنتڕۆڵ خۆیان پێ نه‌گیراو هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ من ده‌گریان.
پ: ئاستی بێژه‌رایه‌تی له باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان له چ ئاستێكدا ده‌بینیت؟
و:به داخه‌وه باشی نابینم، چونكه تا ئیستا بێژه‌ری كورد له كه‌ناڵه كوردیه‌كان نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وێ كه وا نیشان بدرێ پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كانی هه‌یه و بینه‌ر هه‌میشه هه‌ستی كردووه كه له نێوان خۆی و بێژه‌ردا شاشه‌یه‌ك هه‌یه كه لێكیان جیا ده‌كاته‌وه، بینه‌ر ده‌بێ هه‌ست بكا بێژه‌ر به‌رامبه‌ری دانیشتووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كا، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا ئیستا نه‌توانراوه ساز بكرێ، بهلاَم ئه‌وه‌ش بڵێم كه له كوردستاندا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌سانێكی باش توانیویانه خۆیان پێ بگه‌یه‌نن و وه‌ك بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌ون، بهلاَم به‌داخه‌وه زۆر كه‌ناڵ هه‌ر كه‌سێكی به روخساری جوانیان بینی ده‌یكه‌نه بێژه‌رو له ڕاستی دا سه‌نگی بێژه‌ر دێننه خوارێ، بێژه‌ری هونه‌ره، بێژه‌ری رۆژنامه نووسیهو له یه‌ك قسه‌دا بێژه‌ر ده‌بێ خوێ،ده‌وار، ڕووناكبیر، هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه نووسیش بێ.
پ: له كاتێكدا ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ئافره‌تانی كوردستان كه‌متر له راگه‌یه‌ندنه‌كان و هه‌روه‌ها میدیاكاندا رۆڵ ده‌بینن؟
و:ئافره‌تی كورد به هۆی كۆمه‌ڵێ داب و نه‌ریتی كۆن و دواكه‌وتووی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌متر خۆی له قه‌ره‌ی ڕاگه‌یاندن به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆن ده‌دا، ئیستاشی له‌گه‌ڵ دا بێ زۆر بنه‌ماڵه هه‌ن كه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كچه‌كه‌یان له سه‌ر شاشه بلاَو بۆوه، ئه‌وه ئابڕوویان چووه، بۆیه ئافره‌تی كورد كه‌متر ڕووی له ڕاگه‌یاندن كردووه و خاڵێكی دیكه‌ش كه بۆته هۆی كه‌می ئافره‌ت له ڕاگه‌یاندن دا ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ كاری ڕاگه‌یاندن له كوردستاندا به‌دی ناكرێ، به‌شێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ نه‌دانی خودی ژنان كه تێ نهكۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی له بواری ڕاگه‌یاندن و میدیایی دا كار بكه‌ن.
پ: ئایا له خه‌یاڵتدایه هه‌ر درێژه به بێژه‌رایه‌تی بده‌یت و هه‌تا چه‌ند حه‌زت له كاره‌كه‌ته؟
و: حه‌زم له كاری بێژه‌ری هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌م رۆژبه‌ڕۆژ تێیدا سه‌ركه‌وتوو بم و زیاتر خۆ پێ بگه‌یه‌نم، بهلاَم مه‌رجیش نییه هه‌تا هه‌تایه بێژه‌ر بم، ڕه‌نگه رۆژێك وه‌ك ئاماده‌كارو ده‌رهێنه‌ر كار بكه‌م، بهلاَم چونكه چوونه ناو كاری ڕاگه‌یاندنم به بێژه‌ری ده‌ست پێكرد، بێژه‌ریم خۆش ده‌وێ. ئایا تا ئیستا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كارت كردووه؟ به‌ڵێ كاری ده‌رهێنانم كردووه‌و كورته فیلمێكی دێكۆمێنتیم به ناوی ژانی سه‌ده‌یه‌ك كه له فێستیڤاڵی گوڵه مێخه‌ك وه‌ك میوانی فێستیڤاڵ ئاماده بوو، به‌رهه‌م هێناوه‌و به نیازیشم له داهاتوودا درێژه به‌م كارانه بده‌م و به تایبه‌تی له سه‌ر ڕۆڵی ژنی كورد له خه‌باتی كوردیدا به ته‌مام چه‌ند كارێك بكه‌م.
پ: ئه‌گه‌ر بێژه‌ر نه‌بوایه‌تی حه‌زت له چیده‌بوو؟
و:خزمه‌ت به خاك و نیشتمانه‌كه‌م هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی ژیانم دایه‌و ئه‌گه‌ریش بێژه‌ر نه‌بوایه‌م له بواری نووسین یان ده‌رهێنان دا كارم ده‌كرد.
پ: بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌زیان له كاركردن و ده‌ركه‌وتن له راگه‌یاندن و میدیایه چ راسپارده و پێشنیار و قسه‌یه‌كت بۆیان هه‌یه؟
و:حه‌ز كرد یا حه‌ز لێبوون له كاری ڕاگه‌یاندن ڕه‌نگه له لای زۆر كه‌س هه‌بێ بهلاَم گرینگ هه‌ر ئه‌وه نیه كه كه‌سێك ده‌ركه‌وێ یان كاری ڕاگه‌یاندن بكا، گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكا تا چه‌ند به‌كه‌ڵكه‌و تا چه‌ند تێیدا سه‌ركه‌وتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و ژن یا ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له كاری ڕاگه‌یاندنه، پێویسته خوێندنه‌وه‌ی زۆریان له‌و بواره‌دا هه‌بێ و تاوانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببێته ناو ڕاگه‌یاندن یان ببێته بێژه‌ر كه زانیاری له سه‌ركار كردنه‌كه‌ی نه‌بێ، رۆژ هه‌بێ بێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی یان هه‌واڵ، ده‌بێ ئاگاداری سیاسه‌تی رۆژ بێ بهلاَم هه‌موو كه‌سێكی سیاسی یان ئاگاداری سیاسه‌تیش ناتوانێ بێژه‌ری یان هونه‌رمه‌ند بێ.
پ: سپاسی تایبه‌تت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هه‌مووه سهرقاڵیهتهوه ده‌رفه‌تی ئه‌و دیداره‌ت پێبه‌خشین؟
و:سپاس بۆ ئێوه‌ش كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان بۆ خولقاند تاكوو بتوانم له ڕێگه‌ی ئه‌م بلاَوكراوهیهتان چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی بلاَوكراوهكهتان بكه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و ئاواته خوازم هیچ كات له خزمه‌ت كردن نه‌وستن
شنبه، دی ۱۱، ۱۳۸۹
جه‌ماڵ پوورکه‌ریم: منداڵى کورد بە سیاسی لە دایک ده‌بێ
وێنه: جه‌ماڵ‌و ئه‌وین پورکه‌ریم، شلێر ده‌روێشی
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
1. کەنگێ نێوخۆى وڵاتت بە جێهێشت؟
زستانى ساڵى 1383ی هەتاوى پاش ئازادکرانم لە زیندانى ئیتلاعاتی بانە بە زەمانەت ڕۆژهەڵاتى کوردستانم بەرەو باشوور بەجێهێشت.
بە هۆى چالاکى سیاسیی‌و ئەندامیەتى حیزب‌و کار کردن لە تەشکیلاتى نهێنى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کە ماوەى 7 ساڵ بوو کارى نهێنیم دەکرد، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شارى بانە لە ڕۆژى 26ى سەرماوەزی ساڵى 1382ی هەتاوى بۆ ماوەى مانگێک لە گرتووخانەى ئیتلاعات ڕاگیرام، دواتر بە دانانى زەمانەت بە شێوەى کاتى‌و بە بێ ئەوەى ئیزنى چوونەدەر لە شارم هەبێ تا کاتی دادگایی ئازاد کرام، منیش لە سەر داواى خۆم‌و بە پێی بڕیارى بەشى تەشکیلاتى حیزب پاش ئازادبوونم لە ڕێگەى دۆستانى تەشکیلاتى نێوخۆ توانیم دەرباز بم‌و خۆم بگەیەنمە باشووری کوردستان، کە بە هۆی وه‌رزی زستان‌و سەختی ڕێگا ناچار ماڵ‌و منداڵم بە جێهێشت کە دواتر بە هەوڵو هیممەتی دۆستانی حیزب پاش 3 مانگ توانیم لە باشوورى کوردستان بە دیداری بنەماڵەکەم شاد ببمەوە، پێویستە بڵێم ئەو ئیتیهامانەى وەپاڵم درابوون بریتی بوون لە:
1. هاوکاری کردنی کۆمەڵى فەرهەنگیی سۆماو دەرس وتنەوە بە زمانى کوردى.
2. چالاکى تەبلیغى بە دژى ڕێژیم‌و قسەکردن بۆ خەڵک لە ئاواییەکانى شارى بانە.
3. ئەندامیەتى لە حیزبى دێموکراتی کوردستانى ئێران‌دا.
4. بڵاوکردنەوەى کتێب‌و بڵاوکراوەکانى دژ بە ڕێژیم.
2. چۆن بوو کە تێکەڵ بە کارى سیاسیی بووى؟
تێکەڵ بوونى کورد بە کارى سیاسیی لە ڕاستیدا بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ شوێن‌و ئەو جێگەیەى لێی لە دایک دەبی، بێگومان شارى مهاباد وەک بنکەیەکى سیاسیى‌و سەرهەڵدانی شۆڕش ئەویش بە تایبەتى دامەزرانى حیزبی دێموکرات لەم شارەو کۆمارى کوردستان، هەمووی ڕێگە خۆشکەرن بۆ ئەوەى منداڵى کورد بە سیاسیی لە دایک ببێ.
هەڵبەت بە گشتیی لە هەموو کوردستان بە هۆی چەوسانەوەو دژایەتى به‌رده‌وامی ڕێژیم لەگەڵ کورد خود بە خود کورد بە سیاسیی لە دایک دەبێ بەڵام حەزی من لە کارى سیاسیی‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمانەى کە تەمەنم 10،12، ساڵانە دەبوو.
بابم لە لایەن جاشێک بە ناوى (تاهیر شکاک) درایە بەر دەسڕێژی گووللەو بە بریندارى گەیەندرایە نەخۆشخانە، بۆ سبەینێکەى هەواڵەکە لە ڕادیۆ دەنگى کوردستانی ئێران، بە دەنگى کاک ئەحمەدى شێربەگى بڵاوکرایەوە، کە هۆگریم زۆر بە دەنگى هەبوو، هەر بۆیە بەردەوام لاسایی دەنگى ئەوم دەکردەوەو ئەوە یەکەم هاندەرم بوو بۆ هۆگریم بە حیزب‌و ئازادیی وڵاتەکەم، لە لایەکى دیکەشەوە بە ڕاستی سروودەکانى هونەرمەند ناسرى ڕەزازى کاریگەرى لە سەر من بو.
لە ساڵى 1376ەوە تاکوو ساڵى 1382 وەک تەشکیلاتی نهێنى لە ناو خۆ کارم کردووەو دواتر ماوەیەک وەک پێشمەرگە لە ناو ڕ یزەکانی حیزبی دێموکڕات‌دا ئەرکى پێشمەرگایەتیم بە جێهێناوەو بە گشتی تێکەڵ بوون بە کارى سیاسیم لەو دەمەڕا گەشەى کرد کە تێکەڵ بە کارى ئەدەبیو هونەرى بووم‌و هەستم بەوە کرد کە نەتەوەکەم لە بوارى هونەرىو ئەدەبییەوە لە لایەن ڕێژیمەوە دەچەوسێتەوە.
3. ئەو کارانەى کە لە وێ وەک ئەرکى ڕێکخراوەیی دەتکردن چ بوون؟
ئەندامەتى لە گرووپی ئاگرینی مهاباد بۆ دۆبلاژى فیلم‌و کارتۆنی کوردى بۆ منداڵان بۆ ماوەى چوار ساڵ، نزیکەى 7 ساڵ وەک ئەکتەرو یاریدەدەرى ئامادەکارو نووسەر لە تەلەفزیۆنى مهاباد، ئەندامى ئەنجومەنى ئەدەبیی مهاباد بۆ ماوەى 3 ساڵ، بەرپرسو دەرس وێژو دامەزرێنەرى کۆمەڵى فەرهەنگیی سۆما لە شارى بانە بۆ ماوەى 2 ساڵ، نووسەرو بەرپرسی حەوتوونامەى "دەنگى کۆمەڵگە" لە بانە بۆ ماوەى یەک ساڵ، نوێنەرى حەوتوونامەى "پەیامی خه‌ڵک" لە بانە بۆ ماوەى یەک ساڵ، لێپرسراوى هونەریی، دەرهێنەرو ئامادەکار لە تەلەفیزیۆنى "گەلى کوردستان" لە ڕانیە بۆ ماوەى 2 ساڵ، بەرپرسی بەشى مۆنتاژ، ئامادەکارو دەرهێنەر لە لقی تەلەفیزیۆنى "زاگرۆس" لە ڕانیە بۆ ماوەى نزیک به 2 ساڵ، بەرپرسی بەشی هەواڵ لە "کوردکاناڵ" بۆ ماوەى دوو ساڵ.
4.کەنگێ‌و چۆن تێکەڵ بە کارى ڕاگەیاندن بوویت؟
لە ساڵى 1374دا بۆ یەکەم جار بڕوانامەى شانۆ‌و کارگەردانیم لە ئەنجوومەنى سینەمای جەوانى ئێران وەرگرت، هەر بە پێى ئەو بڕوانامەیە لە تێستێک‌دا کە بۆ وەرگرتنى کارمەند بە شێوەى (حق الزحمەاى) بۆ ڕادیۆو تەلەفزیۆنى مهاباد داندرابوو بەشداریم کرد‌و بە هۆى ئەو مەدرەکەى لە شانۆ‌و سینەمادا بووم، وەک کەسێکى ڕۆژکار دامەزرام، لە ساڵی 1374 تا کوو ئێستا هەروا لە کارى ڕاگەیاندن بەردهوامم.
ژیاننامه‌ی هێژا جه‌مال پوورکه‌ریم:
جەماڵ پوورکەریم ساڵی 1356ی هه‌تاوی لە دایک بووەو قۆناغەکانى سەرەتایی‌و دواناوەندی لە ڕشتەى ئەدەبیاتدا لە شارى مهاباد تەواو کردووە. ماوەى 15 ساڵە لە بوارى ڕۆژنامەنووسی‌و ڕاگەیاندندا کار دەکا، کۆمەڵێک چالاکی فەرهەنگى‌و هونەرى بەڕێوە بردووە.
ماوەى 6 ساڵ لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنى مهاباد کارى کردوە، ئەندامێکى چالاکى ئەنجوومەنى ئەدەبیی مهاباد بووەو خاوەنی بڕوانامەى شانۆ‌و فیلمسازییە لە ئەنجوومەنى سینەمای جەوانى ئێران، لە بوارى فیلم سازیدا کۆمەڵێک بەرهەمى هه‌یه. دەیان فیلم‌و کارتۆنى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى کوردى‌و کتێبێکى لە سەر ڕێنووسی کوردى بە ئەلفوبێی عەرەبی‌و لاتین ئامادەکردوە، دامەزرێنەر، بەرپرسو مامۆستای فێرگەی زمانى کوردى "سۆما' لە شاری بانە بوە، هەروەها بەرپرسی حەوتوونامەیەکى کوردى_فارسی بووە بە ناوى "دەنگى کۆمەڵگا"، ماوەیەکیش نوێنەری حەوتوونامەى (پیام مردم) لە بانەو پارێزگای ورمێ بووە، لە بوارى نووسین لە گەڵ کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکارى کردوە، هاوکات وەک ئەندامێکى تەشکیلاتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانى ئێران لە شارى مهابادو بانە چالاک بوە.
رۆژی 26ی سەرماوەزى ساڵى 1382ی هەتاوى، ماوەى مانگێک لە لایەن ئیتلاعاتى ڕێژیم لە شارى بانە زیندانی دەکرێ، پاش ئازادبوونى بە زەمانەت، له ژێر گوشارەکانى ڕێژیم‌دا روو لە باشوورى کوردستان دەکاو ماوەى چوار ساڵ لە باشوور لە تەلەفزیۆنەکانی "گه‌لی کوردستان"،و "زاگرۆس" لە ڕانیە خەریکى کارى ڕاگەیاندن بوه.
دواتر بۆ ماوەى 2 ساڵ لە "کوردکاناڵ" وەک بەرپرسی بەشی هەواڵ، هه‌روه‌ها بێژەر کار دەکاو دوو فیلم بە ناوەکانی گەلاوێژو ملوانکە بەرهەم دێنێت. ئینجا لە سەرەتای ساڵى 2010 ی زایینیەوە وەک ڕۆژنامەوان لە لایەن رێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور ده‌هێندرێته فه‌ڕانسه‌و هه‌نووکه وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری پاریس نیشتەجێیه.
سه‌رچاوه:
http://www.rahimrashidi.com
تێبینی:
بۆ باس یان ره‌خنه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیمه‌یله پێوه‌ندی بگرن.
info@rahimrashidi.com
ته‌نزی گیبوودوس ..... له باره‌ی گه‌لی کورد
وه‌رگێڕانی : جه‌ماڵ پوورکه‌ریم
گیبوودوس ره‌خنه گر و ته‌نز نوسێکی به ناوبانگی فه‌رانسه‌وییه که له باره‌ی هه‌موو گه‌لانی دنیا دا ده‌نووسێ و نوسراوهکانیشی لاینگریان زۆره و خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تین. ته‌نزه‌کانی قووڵ و پڕ مانان و هیچ کاتیش بێڕێزی به گه‌لان ناکا ، له باره‌ی کورد دا ته‌نزێکی نووسیوه که ده‌ڵێ :
دۆستێکم ههیهخهڵکی بۆسنییه ، هه‌ر کات ده‌یبینم باس له ده‌رد و ژان و به‌دبه‌ختی گه‌له‌که‌ی ده‌کا ، منیش ده‌رده دڵی له گه‌ڵ ده‌که‌م و پێی ده‌ڵێم : برۆ سپاسی خوا بکه ، ئه‌گه‌ر فلستینی بای چت ده‌کرد؟
دۆستێکی فلستینیم هه‌یه به‌رده‌وام گله‌یی ده‌کا و باس له مه‌زڵوومیه‌ت و سه‌رگه‌ردانیی خۆی و گه‌له‌که‌ی ده‌کا ، پێی ده‌ڵێم بڕۆ خۆت په‌رۆش مه‌که‌و هومێده‌وار به ئه‌گه‌ر کورد بایه‌ی چت ده‌کرد؟
دۆستێکی کوردم هه‌یه ناڵه و سکاڵای نییه ، منیش له‌و بابه‌ته‌وه زۆر دڵشادم ، چونکه ئه‌گه‌ر سکاڵای هه‌بوایه ئه‌و کات نه‌مده‌زانی چۆن و به چ شتێک دڵی بده‌مه‌وه ،کێ بدۆزمه‌وه که له‌و چه‌وساوه‌تر، مهزلوومتر و به‌دبه‌ختتر بێ ؟؟؟؟
سه‌شنبه، آذر ۳۰، ۱۳۸۹
اشتراک در:
پستها (Atom)