له كاتی شه‌هید بوونی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و شه‌هیدان حه‌مزه سارتكه‌یی و قادر نه‌زمی و قادر قادری دا ته‌نانه‌ت توانای خوێندنه‌وه‌شم نه‌بوو، كوڵی گریان له‌و كاته دا لێ نه‌ده‌گه‌ڕا بتوانم هه‌واڵه‌كه‌ش بخوێنمه‌وه ته‌نانه‌ت جه‌ماڵ و ئه‌سعه‌د دریازیش له كۆنتڕۆڵ خۆیان پێ نه‌گیراو هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ من ده‌گریان.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سیما
شلێر ده‌روێشی ساڵی 1980 له شاری مه‌هاباد له دایكبووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كردوه‌و دیپلۆمی له رشته‌ی ئه‌ده‌بیات و علوومی ئینسانی وه‌رگرتووه، له ماوه‌ی خوێندنی دا له چالاكییه هونه‌ریه‌كانی قوتابخانه‌دا له بواری شانۆ دا كاری كردوه. ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ پووركه‌ریم ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه و به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه هاوبه‌شه‌ش كچێكه به ناوی "ئه‌وین". بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگیی سۆما له شاری بانه وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی وانه‌ی وتۆته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند بلاَو كراوه‌یه‌كی كوردی، وه‌ك سیروان، ده‌نگی كۆمه‌ڵگه، هاوكاری كردوه و بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی (ندای جامعه)ی كرماشان بووه، به هۆی چالاكیی سیاسیی هاوسه‌ره‌كه‌ی ساڵی 2004 ڕوویان كردۆته باشووری كوردستان و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له ڕانیه وه‌ك بیژه‌ری هه‌واڵ و ئاماده كاری به‌رنامه كاری كردووه، دواتر ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس و رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌ر له‌و شاره درێژه‌ی به كاری بێژه‌ری داوه‌و له‌و به‌رنامانه‌ی كه له سه‌ته‌لایتی زاگرۆس بلاَو كراونه‌ته‌وه، ده‌توانین ئاماژه به به‌رنامه‌ی "هه‌گبه‌ی بنار" بكه‌ین.
پاشان له سه‌ر داوای حزبی دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری هه‌واڵ له‌م كه‌ناڵه ئاسمانیه ده‌ست به كار ده‌كا. كتێبێكی به ناوی "په‌ڕ" له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڕیاره به‌م زوانه له چاپ بدرێ.
پ: شلێر خان چالاكی هونه‌ری و راگه‌یاندنت له چ كاتێكه‌وه ده‌سپێكرد و هانده‌رت بۆ ئه‌م رێگه‌یه چی‌بوو؟
و:سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كاری هونه‌ریم بۆ سالاَنی خوێندنم له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك گرووپی شانۆی قوتابخانه كارم كردووه. كاری ڕاگه‌یاندنیشم به ڕه‌سمی له ساڵی 1383ه‌وه ده‌ست پێ كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌م هانده‌رو مامۆستا‌م بووه‌و له هه‌موو كاتێك دا له پشت كاره‌كانمه‌وه بووه. زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشكه‌شم كردوون جه‌ماڵ ئاماده‌كاری بۆ كردوون و چه‌ندین به‌رنامه‌شمان پێكه‌وه پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك به‌رنامه‌ی "مه‌شخه‌ڵ" له ته‌له‌فزیۆنی ڕاپه‌ڕین.
پ: -له باشووری كوردستان كاری راگه‌یاندنت له كام كه‌ناڵه‌وه ده‌سپێكرد؟
و:كاری ڕاگه‌یاندنم ساڵی 2004 له باشووری كوردستان له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له ڕأنیه‌وه ده‌ست پێ كرد‌و جگه له كاری بێژه‌ری كه یه‌كێك له بێژه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شی هه‌واڵی ئه‌م كه‌ناڵه بووم، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌شم پێشكه‌ش ده‌كردو به‌رنامه‌یه‌كیشم له سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مری كورد ئاماده ده‌كرد به ناوی "كاروانی هونه‌ر".
پ: شلێر خان ئه‌و هۆكاره چی‌بوو به‌ڕێزتان خۆتان له كورد كاناڵ دیته‌وه؟
و:له سه‌ر داوای (حدك) و هۆگریم له خه‌بات له حزبێكی رۆژهه‌لاَتی كوردستان وایكرد كه بچمه ئه‌و كه‌ناڵه و له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زرانیه‌وه وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ ده‌ست به‌كار بم، كار كردن له‌م كه‌ناڵه ئاسووده‌ییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێك كه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌له‌كه‌مه كار ده‌كه‌م و خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له حزبێكدا خه‌بات ده‌كه‌م كه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لی كورد له رۆژهه‌لاَتی كوردستاندا خه‌بات ده‌كا.
پ: ئایا بێژه‌ر ده‌توانێ هه‌موو كات به روخسارێكی گه‌شه‌وه له‌سه‌ر شاشه ده‌ربكه‌وێت؟
و:به ڕای من پێم وانیه بێژه‌ر هه‌موو كات بتوانێ به روخسارێكی گه‌شه‌وه له سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وێ، بۆ وێنه له كاتی شه‌هید بوونی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و شه‌هیدان حه‌مزه سارتكه‌یی و قادر نه‌زمی و قادر قادری دا ته‌نانه‌ت توانای خوێندنه‌وه‌شم نه‌بوو، كوڵی گریان له‌و كاته دا لێ نه‌ده‌گه‌ڕا بتوانم هه‌واڵه‌كه‌ش بخوێنمه‌وه ته‌نانه‌ت جه‌ماڵ و ئه‌سعه‌د دریازیش له كۆنتڕۆڵ خۆیان پێ نه‌گیراو هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ من ده‌گریان.
پ: ئاستی بێژه‌رایه‌تی له باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان له چ ئاستێكدا ده‌بینیت؟
و:به داخه‌وه باشی نابینم، چونكه تا ئیستا بێژه‌ری كورد له كه‌ناڵه كوردیه‌كان نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وێ كه وا نیشان بدرێ پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كانی هه‌یه و بینه‌ر هه‌میشه هه‌ستی كردووه كه له نێوان خۆی و بێژه‌ردا شاشه‌یه‌ك هه‌یه كه لێكیان جیا ده‌كاته‌وه، بینه‌ر ده‌بێ هه‌ست بكا بێژه‌ر به‌رامبه‌ری دانیشتووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كا، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا ئیستا نه‌توانراوه ساز بكرێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ش بڵێم كه له كوردستاندا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌سانێكی باش توانیویانه خۆیان پێ بگه‌یه‌نن و وه‌ك بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌ون، به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆر كه‌ناڵ هه‌ر كه‌سێكی به روخساری جوانیان بینی ده‌یكه‌نه بێژه‌رو له ڕاستی دا سه‌نگی بێژه‌ر دێننه خوارێ، بێژه‌ری هونه‌ره، بێژه‌ری رۆژنامه نووسیه‌و له یه‌ك قسه‌دا بێژه‌ر ده‌بێ خوێ،ده‌وار، ڕووناكبیر، هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه نووسیش بێ.
پ: له كاتێكدا ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ئافره‌تانی كوردستان كه‌متر له راگه‌یه‌ندنه‌كان و هه‌روه‌ها میدیاكاندا رۆڵ ده‌بینن؟
و:ئافره‌تی كورد به هۆی كۆمه‌ڵێ داب و نه‌ریتی كۆن و دواكه‌وتووی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌متر خۆی له قه‌ره‌ی ڕاگه‌یاندن به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆن ده‌دا، ئیستاشی له‌گه‌ڵ دا بێ زۆر بنه‌ماڵه هه‌ن كه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كچه‌كه‌یان له سه‌ر شاشه بلاَو بۆوه، ئه‌وه ئابڕوویان چووه، بۆیه ئافره‌تی كورد كه‌متر ڕووی له ڕاگه‌یاندن كردووه و خاڵێكی دیكه‌ش كه بۆته هۆی كه‌می ئافره‌ت له ڕاگه‌یاندن دا ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ كاری ڕاگه‌یاندن له كوردستاندا به‌دی ناكرێ، به‌شێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ نه‌دانی خودی ژنان كه تێ نه‌كۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی له بواری ڕاگه‌یاندن و میدیایی دا كار بكه‌ن.
پ: ئایا له خه‌یاڵتدایه هه‌ر درێژه به بێژه‌رایه‌تی بده‌یت و هه‌تا چه‌ند حه‌زت له كاره‌كه‌ته؟
و: حه‌زم له كاری بێژه‌ری هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌م رۆژبه‌ڕۆژ تێیدا سه‌ركه‌وتوو بم و زیاتر خۆ پێ بگه‌یه‌نم، به‌لاَم مه‌رجیش نییه هه‌تا هه‌تایه بێژه‌ر بم، ڕه‌نگه رۆژێك وه‌ك ئاماده‌كارو ده‌رهێنه‌ر كار بكه‌م، به‌لاَم چونكه چوونه ناو كاری ڕاگه‌یاندنم به بێژه‌ری ده‌ست پێكرد، بێژه‌ریم خۆش ده‌وێ. ئایا تا ئیستا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كارت كردووه؟ به‌ڵێ كاری ده‌رهێنانم كردووه‌و كورته فیلمێكی دێكۆمێنتیم به ناوی ژانی سه‌ده‌یه‌ك كه له فێستیڤاڵی گوڵه مێخه‌ك وه‌ك میوانی فێستیڤاڵ ئاماده بوو، به‌رهه‌م هێناوه‌و به نیازیشم له داهاتوودا درێژه به‌م كارانه بده‌م و به تایبه‌تی له سه‌ر ڕۆڵی ژنی كورد له خه‌باتی كوردیدا به ته‌مام چه‌ند كارێك بكه‌م.
پ: ئه‌گه‌ر بێژه‌ر نه‌بوایه‌تی حه‌زت له چیده‌بوو؟
و:خزمه‌ت به خاك و نیشتمانه‌كه‌م هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی ژیانم دایه‌و ئه‌گه‌ریش بێژه‌ر نه‌بوایه‌م له بواری نووسین یان ده‌رهێنان دا كارم ده‌كرد.
پ: بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌زیان له كاركردن و ده‌ركه‌وتن له راگه‌یاندن و میدیایه چ راسپارده و پێشنیار و قسه‌یه‌كت بۆیان هه‌یه؟
و:حه‌ز كرد یا حه‌ز لێبوون له كاری ڕاگه‌یاندن ڕه‌نگه له لای زۆر كه‌س هه‌بێ به‌لاَم گرینگ هه‌ر ئه‌وه نیه كه كه‌سێك ده‌ركه‌وێ یان كاری ڕاگه‌یاندن بكا، گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكا تا چه‌ند به‌كه‌ڵكه‌و تا چه‌ند تێیدا سه‌ركه‌وتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و ژن یا ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له كاری ڕاگه‌یاندنه، پێویسته خوێندنه‌وه‌ی زۆریان له‌و بواره‌دا هه‌بێ و تاوانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببێته ناو ڕاگه‌یاندن یان ببێته بێژه‌ر كه زانیاری له سه‌ركار كردنه‌كه‌ی نه‌بێ، رۆژ هه‌بێ بێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی یان هه‌واڵ، ده‌بێ ئاگاداری سیاسه‌تی رۆژ بێ به‌لاَم هه‌موو كه‌سێكی سیاسی یان ئاگاداری سیاسه‌تیش ناتوانێ بێژه‌ری یان هونه‌رمه‌ند بێ.
پ: سپاسی تایبه‌تت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هه‌مووه سه‌رقاڵیه‌ته‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌و دیداره‌ت پێبه‌خشین؟
و:سپاس بۆ ئێوه‌ش كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان بۆ خولقاند تاكوو بتوانم له ڕێگه‌ی ئه‌م بلاَوكراوه‌یه‌تان چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی بلاَوكراوه‌كه‌تان بكه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و ئاواته خوازم هیچ كات له خزمه‌ت كردن نه‌وستن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر