وه‌ڕگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدیئێره خانوویه‌کی گه‌وره و کۆنه له‌گوندێکی بچووکی نزیک فه‌ره‌نسه که ده‌ڵێی تورکیایه. له‌نزیک خانووه‌که تابلۆی "زیندانی ناوه‌ندی" به‌زمانی تورکی له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م به‌دی ده‌کرێت. تابلۆکان هه‌موویان باس له‌شانازی به‌تورک بوون ده‌که‌ن. "خۆزگه به‌و که‌سه‌ی خۆی به‌تورک ده‌زانێت"، له‌ناو خانووه‌که‌دا هه‌ندێک دیوار ساز کراون تا بیکه‌نه شوێنی پیاسه‌کردن له‌ژێر چاودێری قه‌ره‌وێڵێک که له‌سه‌ر بورجی پاسه‌وانی دانیشتوه. سه‌رسوڕهێنه‌ره خانوویه‌کی وه‌ها ساده ببێته زیندان. پیاوێک که شه‌پقه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یی له‌سه‌ره به‌ناو ژنه ڕووداپۆشراوه‌کان و پیاوانی پانتۆڵ فشدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێشه‌وه دێت. هه‌ندێک ئه‌ولاتر، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، وه‌ک هه‌میشه ئارام و ده‌م به‌بزه، هاتنی به‌رپرسی گشتی زیندانه‌کان و هاوئاهه‌نگ کردنی سه‌ربازه‌کان وێنه ده‌گرێت.
"جامه‌کان بشکێنن با مه‌له‌کان ئازاد بن" ناوی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌یه که دواتر بوو به (دیوار). ئه‌م فیلمه باس له‌شۆڕشێک ده‌کات له‌ناو زینداندا که له‌لایه‌ن زیندانیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ڵام شۆڕش شکست ده‌خوات و فیلمه‌که له‌گه‌ڵ هاتنی که‌سانی نوێ بۆ ناو زیندان کۆتایی دێت.
دروستکردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌ت به‌زیندان له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره ئاماتۆڕه‌کان کارێکی زۆر دژواره، به‌ڵام یه‌ڵماز گۆنه‌ی ده‌یکاته واقعێکی شاعیرانه و له‌پێناو ئازادییه‌کی زیاتردا، پێشنیاری ماڵێکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کردوه. ئه‌و له‌م فیلمه‌یدا له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی دووسه‌د کرێکاری ساده‌ی کارگه‌کانی ده‌وروبه‌ری پاریس کار ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌دان رۆڵه‌ی کورد له‌م فیلمه‌دا یاری ده‌که‌ن که زۆربه‌یان له‌رۆژئاوای به‌رلینه‌وه هاتوون و شه‌وانه له‌و خانوه‌دا ده‌خه‌ون. له‌کاته ئاساییه‌کاندا، ئه‌م خانوه وه‌ک قوتابخانه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. ئه‌مه له‌و قوتابخانه کۆنانه ده‌چێت که له‌سه‌ر دیواری پۆلێک، مناڵێک ئه‌م یاسا تایبه‌تییه‌ی به‌خه‌تێکی مناڵانه نووسیبێ: "خه‌وتن له‌ناو پۆلدا قه‌ده‌غه‌یه!"
به‌رده‌وام کاتێک قسه له‌سه‌ر سینه‌مای تورک و کورد ده‌کرێت، یه‌که‌م ناوێک به‌مێشکمان بگات، یه‌ڵماز گۆنه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ک که زۆرجار، چاره‌نوسی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م کوڕه ساده دێهاتییه کۆچه‌رییه‌ی کورد له‌گه‌ڵ مێژووی سینه‌مای وڵاته‌که‌ی به‌هه‌ڵه لێک ده‌درێته‌وه. هۆگری گۆنه‌ی به هونه‌ری حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مێرمناڵی، ئه‌و کاته‌ی که‌سایه‌تیه‌که‌ی شێوه‌ی ده‌گرت. زۆر جار وه‌ک شانۆگه‌ره گه‌ڕۆکه‌کان، به‌خۆی و پرۆژۆکتۆره‌که‌یه‌وه ده‌چێته ناو هه‌وارچییه‌کانه‌وه. به‌مجۆره تواناکاری دیمه‌ن و سه‌لیقه‌ی گشتی خه‌ڵک ده‌دۆزێته‌وه. گۆنه‌ی، به‌رۆاڵه‌تی دێهاتیانه و کرداری گه‌نجانی کۆڵانه جوانه‌کانی ئیستانبوڵ، له‌به‌ر ده‌وره جوانه‌که‌ی و ناسینی هۆگری خه‌ڵک، زۆر زوو وه‌ک "شای ناحه‌زان"ی سینه‌مای تورکیا ناوبانگی ده‌رکرد.
گۆنه‌ی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنت سه‌باره‌ت به‌گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تورکیا، له‌پشت کامێرا ده‌بێت. به "سه‌یید خان" (Seyyit han، 1968) که چیرۆکی عه‌شقێکی ناکامی کورده‌وارییه‌و له‌رێگه‌یه‌وه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت، هه‌روه‌ها "گورگه برسییه‌کان" (Ac Kurtlar 1969)، وه‌ک ده‌ستپێکه‌ری قۆناخێکی نوێ له‌سینه‌مای تورکیادا ده‌ناسرێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا فیلمی "هیوا" (Umut، 1970)یه که گۆنه‌ی و تواناکارییه‌کانی به‌سینه‌ماکارانی ئه‌وروپا ده‌ناسێنێت. فیلمه‌کانی گۆنه‌ی، وه‌ک به‌رهه‌می نئۆرئالیسم له‌گونده‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی بچووک بچووک له‌خه‌ڵکی گرێ‌دراو به‌پیشه‌ی نابه‌رده‌وام و مه‌حکووم به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، تێکشکاو و بێ هیوا، بۆیه‌که‌مجار دێنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکانی کوردستان.
ئه‌و فیلمه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رکه‌وتوانه‌ی گۆنه‌ی وه‌ک فیلمنامه‌نووس، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر به‌شدارییان تێدا ده‌کات، به‌هۆی پشتگیری کورده‌کان و خوێندکارانی زانکۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌شه‌مزێنێ. بۆیه گۆنه‌ی دوای کوده‌تای سه‌ربازی 1970، به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ سیسته‌مه سۆسیالیست و کۆمۆنیست و سپاراتیسته‌کان، به‌دوازده ساڵ زیندان حوکم ده‌درێ. ئه‌و له‌زیندانیشدا درێژه به‌نووسینی فیلمنامه‌کانی ده‌دات و به‌رێگه‌ی جێگره‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان دروستیان ده‌کات. "گه‌لله" (Suru) و "یۆڵ" (Yol) له‌شاکاره‌کانی یه‌ڵمازن پاش ئازادبوونی که‌دیدێکی شکسپرییان هه‌یه بۆ سیسته‌می سیاسی، پاشڤه‌ڕۆیه‌تی جڤاکی و دۆخی ژنانی کورد و تورک.
ساڵی 1980 گۆنه‌ی له‌به‌ر نوسراوه و فیلمنامه‌کانی حوکمی زیاتر له‌سه‌د ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌بڕدرێت و بۆ یه‌که‌مجار له‌ژیانی هونه‌ریدا رووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه ده‌بێته‌وه له‌کاره سینه‌ماییه‌کانیدا. حکومه‌تی سه‌ربازی کۆپی فیلمه‌کانی قه‌ده‌غه ده‌کات و له‌ناویان ده‌بات. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی یه‌ڵماز له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا ده‌بڕێت. به‌ڵام ئه‌و پاش چه‌ند جار هه‌وڵدان، دواجار له‌پاییزی 1981دا له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌ڵدێته فه‌ره‌نسه و له‌و وڵاته ده‌بێته په‌نابه‌ر. به‌هاری ساڵی 1982 فیلمی "یۆڵ" به‌میهره‌جانی "که‌ن" ده‌ناسێندرێ و له‌گه‌ڵ فیلمێکی کۆستا گاوراس خه‌ڵاتی زێڕین وه‌رده‌گرێت.
ژانوییه‌ی 1983، گۆڤاری میدل ئیست، وتوێژێکی له‌گه‌ڵ ناوبراو پێکهێناوه که ده‌توانین به‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م سینه‌ماکاره گه‌وره‌یه بین.
پرسیار: فیلمه‌کانی رابردووتان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: وه‌ک زۆربه‌ری ده‌رهێنه‌ره‌کانی تورکیا‌و کوردستان، له‌رێگای خۆمدا رووبه‌ڕووی زوڵم و زۆری سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار بوومه‌ته‌وه. به‌درێژایی ژیانی سینه‌ماییم، زۆر رێگه‌م بۆ ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌کانم به‌تاقی کردۆته‌وه. ده‌بێ ڕاستگۆیانه دان به‌وه‌دا بنێم که هیچکام له‌به‌رهه‌مه‌کانم تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌و شته‌یان ده‌رنه‌بڕیوه که خۆم ویستومه. نه له‌قه‌واره و نه له‌ناوه‌ڕۆکدا. سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رهه‌مانه رێگه‌چاره‌یه‌کن بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی. "گه‌لله" له‌ڕاستیدا چیرۆکی گه‌لی کورده، به‌ڵام من نه‌متوانی ئه‌م فیلمه به‌کوردی دروست بکه‌م. ئه‌گه‌ر زمانی کوردیم تێدا به‌کار هێنابا، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکاری فیلمه‌که‌یان کردبوو، ده‌خرانه زیندانه‌وه. سه‌باره‌ت به‌فیلمی "یۆڵ"یش نه‌متوانی به‌ته‌واوی دۆبلاژی کوردی بکه‌م. به‌جێگه‌ی ئه‌مه هه‌وڵمدا ئه‌م که‌موکوڕییه به‌مۆسیقا قه‌ره‌بوو بکه‌مه‌وه.
پرسیار: قاره‌مانه سه‌ره‌کیه‌کانی فیلمه‌کانت زۆربه‌یان کوردن و شوێنی ڕووداوه‌کانیش کوردستانه، چۆن ده‌توانن ئه‌م فیلمانه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست بکه‌ن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: لێره‌دا له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی تریش روبه‌ڕووین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌کرده‌وه‌دا ته‌نها ئه‌کته‌رێکی پڕۆفشنه‌ڵمان هه‌یه. ئه‌ویش "تونجه‌ل کورتیز"ه که رۆڵی باوک ده‌بینێت له‌فیلمی "گه‌لله"دا. ئه‌وانی تر هه‌موویان ئاماتۆڕن و هه‌رگیز له‌هیچ فیلمێکدا رۆڵیان نه‌بینیوه. هێنانی ئه‌کته‌ری پرۆفشنه‌ل له‌تورکیایه‌وه نامومکینه... ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپاشن زاتی ئه‌وه‌یان نییه له‌فیلمه‌کانمدا رۆڵ ببینن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت قه‌بوڵ ناکه‌ن قسه‌شم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
پرسیار: چۆن ده‌کرێ ئه‌کته‌ره تورکه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێکدا کار نه‌که‌ن که خه‌ڵاتی زێڕینی وه‌رگرتوه.
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: ئه‌وانه‌ی له‌قۆناخه‌کانی ئاشتیدا سروودی شۆڕشگێڕانه ده‌ڵێنه‌وه، پێیان باشه له‌کاته قه‌یراناوییه‌کاندا خۆیان حه‌شار بده‌ن. گرنگ نییه، من فیلمسازێکی تورکیام به‌ڵام هاوکارێکی پڕۆفشنه‌ڵم نییه.
پرسیار: ئێوه ئاماژه‌تان به‌و کێشه ته‌کنیکییانه دا که له‌کاری وێنه‌گرتن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام به‌بڕوای من کێشه‌ی سه‌ره‌کیی لێره‌دایه: ئێستا که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ تورکیادا نییه، چۆن ده‌توانن خوڵقکاری بکه‌ن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: بابه‌تی فیلمه‌که‌ی ترم زیندانه. تیایدا زوڵم و خه‌فه‌ت دێنه سه‌ر په‌رده. ئه‌مه هیچ پێویستییه‌کی به‌تێڕوانین نییه.
پرسیار: بۆچی زیندان؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: له‌به‌ر دوو هۆ. یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که باشترین مژاره په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی ئێستای تورکیاوه هه‌بێ، دووهه‌میش من هه‌میسان ئاماده نیم له‌که‌ش و هه‌وای ئه‌وروپادا کاری وێنه‌گری بکه‌م.
پرسیار: له‌ڕاستیدا ئێوه سینه‌ماکارێکی تورکیان که له‌هه‌موو شتێک زیاتر باس له‌مرۆڤ و سرووشتی وڵاته‌که‌ی ده‌کات. به‌ڵام هاوڵاتیانی خۆت فیلمه‌کانت نابینن، تۆ به‌هۆی دووربوونت له‌خه‌ڵک و سروشت، چۆن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌یت؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: بێگومان من رێگه‌ی نیشاندانی ئه‌م فیلمانه بۆ گه‌لی خۆم ده‌دۆزمه‌وه. به‌ڵام ناتوانم پێت بڵێم چۆن. دوای ئه‌م فیلمه‌م که ده‌رباره‌ی زیندانه، نامه‌وێ فیلمێکی تر له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی ده‌ستکردی کوردستانی‌دا دروست بکه‌م.
پرسیار: که‌ی زانیتان کوردن؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: له‌ڕاستیدا من کوردێکی ڕاسته‌قینه‌م. دایکم کورمانج و باوکم زازایه. له‌مناڵیمه‌وه تا پانزه ساڵیش له‌ناو ماڵدا به‌کوردی قسه‌مان ده‌کرد. پاشان من له‌بنه‌ماڵه جیا بوومه‌وه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی زه‌برێکی گه‌وره‌ی له‌شوناسی من دا. به‌رده‌وام به‌گوێیاندا ده‌چرپاندم که ئیتر کوردستان و زمانی کوردی بوونی نییه، به‌ڵام من ئاخافتن و سترانه کوردییه‌کانم ده‌بیست. ده‌مبینی که کورده‌کان له‌دۆخێکی زۆر ناله‌بار دان. باوکم خه‌ڵکی سیڤه‌ره‌که، ئه‌و شوێنه‌ی تا شانزه ساڵیم نه‌مبینی. هه‌ر له‌وێ توانیم په‌ی به ره‌نج و ئازاری بنه‌ماڵه‌یه‌کی بێ ریشه ببه‌م. باوکم و دایکم به‌رده‌وام ده‌یانگوت: "ئێوه له‌ریشه دابڕاون".. له‌ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا توانیم زێدی دایکم "مووش" ببینم، دایکم سه‌ر به‌هۆزی "جیبران" بوو. بنه‌مای چیرۆکی "گه‌لله"، به‌سه‌رهاتی ئه‌م هۆزه کۆچه‌ره‌یه.
پرسیار: کوردستان له‌فیلمه‌که‌ی ترتدا چ پێگه‌یه‌کی ده‌بێت؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: دۆخی کوردێک زۆر دژواره، نه‌ته‌نها له‌وڵاتی تورکیا، به‌ڵکو له‌ئێراق و ئێرانیشدا. له‌خه‌یاڵمدایه فیلمێک دروست بکه‌م سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدانی که‌سێک بۆ ژیانه‌وه و سه‌ر له‌نوێ له‌دایکبوون. په‌رته‌وازه‌یی کورد پێویسته له‌ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه تاوتوێ بکرێ. هێنانه‌ئارای ئه‌م کێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی بێ لایانانه کارێکی زۆر دژواره. چیرۆکێکی وه‌هاش لێوان‌لێو نییه له سه‌رکه‌وتن، به‌ڵکه شکست، لاڕێبوون و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌کانیش نیشان ده‌دات.
پرسیار: ئێوه له‌به‌ر کاره‌که‌تان له‌فه‌ره‌نسه ده‌مێننه‌وه؟
یه‌ڵماز گۆنه‌ی: من به‌مۆڵه‌تێکی تایبه‌ت، ته‌نها بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه له‌فه‌ره‌نسه ده‌مێنمه‌وه. مۆڵه‌تیان پێداوم تا فلیمه‌که‌م ته‌واو ده‌بێت، لێره بم. پاش ئه‌م کاره نازانم. نامه‌وێ ئێستا سه‌باره‌ت به‌ئاینده قسه بکه‌م.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕه که خۆی به‌ئاسووده‌گی ژیانی ڕۆژانه ناسپێرێ و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ هێنانه سه‌ر په‌رده‌ی ئازار و خۆشییه‌کانی گه‌له‌که‌ی، ساڵی 1984، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی دادگای گشتی ده‌نوسێت:
"به‌ڕێز سه‌رۆک
به‌خۆشییه‌وه ئاگادار کرامه‌وه که دادگا به‌ڕێزه‌که‌تان مه‌به‌ستێتی جڤینێک سه‌باره‌ت به وه‌چه‌کوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌ڕێوه ببات. ئه‌مه بۆ ئه‌و تورکانه‌ی وه‌ک من شه‌یدای دادپه‌روه‌ریین، بابه‌تێکی گرنگه. له‌به‌ر چه‌ند هۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌که‌تان هاوڕام:
1ــ به‌بڕوای من هیچ گومانێک له‌م وه‌چه‌کوژییه‌دا نییه. سه‌رۆکه تورکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، خرۆشێکی نه‌ته‌وه‌گه‌ری توندیان هه‌بوو بۆ بونیادنانی ئیمپراتۆرییه‌کی گه‌وره له‌تورکیاوه تا ئاسیای ناڤین.
ئه‌و کات تورک نشینه‌کانی تورکیا و تورک زمانه‌کانی قه‌قفاس و ئاسیای ناڤین له‌ڕێگه‌ی کورد و ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه لێک جیا ده‌بوونه‌وه. بۆیه گرووپی "ئیتیحاد و ته‌ره‌قی"ی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بڕیاری دا ئه‌م دوو کۆسپه هه‌موار بکات. ساڵی 1915، کوشت و بڕو دورخستنه‌وه‌ی گرووپه‌کان له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی سیسته‌ماتیک ده‌ستی پێ‌کرد و بوو به‌هۆی توونا بوونی ئه‌رمه‌نییه‌کانی تورکیا. له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا، به‌درێژایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، زیاتر له‌حه‌وت سه‌د هه‌زار کورد به‌ره‌و ئاناتۆلیای ناوین دوور خرانه‌وه.
2 ــ ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌چه کوژییه کاتی خۆی له‌لایه‌ن رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه دانی پێدانرابایه، ئه‌گه‌ر ساڵی 1920 رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م کۆکوژییه نامرۆڤانه‌یه‌ی مه‌حکووم کردبا و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندبا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو سه‌رکرده که‌مالیسته‌کان ئه‌و ره‌فتاره‌یان له‌گه‌ڵ کورده‌کان نه‌بوایه که له‌مه‌ڕ ئه‌رمه‌نییه‌کان په‌یڕه‌ویان کرد. له‌ساڵی 1924 تا 1940، یه‌ک له‌سێ زیاتری گه‌لی کورد له‌تورکیا ڕووبه‌ڕووی کوشت و بڕ هاتنه‌وه.
3 ــ بێگومان سیسته‌مێکی خه‌ڵک سالار ڕوونی کردۆته‌وه که تورکیا چۆن له‌م ڕووداوه شێتانه‌دا، خه‌ڵکی خۆی تووشی کاره‌سات کرد. دیاره تێکۆشان له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و ڕوونکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت پابه‌نده به‌دادگاییه‌کی وه‌ک هی ئێوه. به‌داخه‌وه حکومه‌تی تورکیا که زوڵم له‌خه‌ڵکه بێتاوانه‌که‌ی ده‌کات و به‌نانه‌وه‌ی ترس و سام حکومه‌ت ده‌کات، ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وته مه‌نتقیه‌کاندا بگونجێنێ. ئینجا، چۆن ده‌توانێ حکومه‌تێکی رێکوپێک بێت کاتێک ده‌بینین هێشتا به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه نکۆڵی له‌م بابه‌ته ده‌کات، له‌کاتێکدا به‌ملیۆنان کورد که نزیکه‌ی یه‌ک له‌چواری خه‌ڵکی تورکیا پێک دێنن، هێشتا له‌و وڵاته ده‌ژین. هه‌ر که کورده‌کان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بکه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره، زۆر ساده هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌که‌ن که چاره‌نوسێکی وه‌ک ئه‌رمه‌نیه‌کانیان به‌سه‌ر دێنن.
4 ــ من شاهیدی ده‌ده‌م که دیکتاتۆرییه‌تی سیسته‌می تورکیا له‌سزای ده‌سه‌ڵاتداره گه‌وره‌کان ناترسێت و هێشتا هه‌ر یارییان پێ ده‌کات. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیای فیدراڵ پشتگیری لێده‌کرێت که هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ن به‌جاڕی ڕه‌سمی ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤ.
5 ــ ناسینی حه‌قیقه‌تێکی مێژوویی نابێ ببێته هۆی وروژاندنی رق و کینی ڕه‌گه‌زی. نابێ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌رابردوودا له‌پاڵ یه‌کتر ژیاون ده‌سته‌ویه‌خه بکات. ئه‌مڕۆکه تورکه‌کان ئاماده نین دان به‌و تاوانانه دابنێن که پێشینیانیان شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیان داوه.
به‌ڕێز سه‌رۆک!
دیسان رێگه‌م پێ بده ئاواته‌خواز بم دادگاکه‌تان به‌ده‌نگ داخوازییه بێ لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه بێت و هه‌روه‌ها هیوادار بم ئه‌م بێده‌نگیی و که‌مته‌رخه‌مییه سه‌باره‌ت به ئه‌رمه‌نییه‌کان هه‌رگیز دووپات نه‌بێته‌وه.
یه‌ڵماز گۆنه‌ی دواجار له‌سێپتامبری 1984، له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا، له‌لوتکه‌ی ناوبانگ و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی له‌مێژینه که یادگاری رۆژانی زیندان بوو، گیانی له‌ده‌ست دا. رۆژنامه‌یه‌کی تورک هه‌واڵی مه‌رگی یه‌ڵمازی به‌مجۆره بڵاو کردبۆوه. "کۆتایی فیلم!"

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر