رۆهات ئاڵاکۆموه‌رگێران له تورکییه‌وه: سه‌ردار سه‌عدی
مێژووی سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان له هه‌ر 10 ساڵ دا فیلمێکی کوردی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ده‌ستپێکی ئه‌و فیلمه کوردیانه‌ش به‌سه‌رهاتی ژنێکی کورد به نێوی "زێرێ" یه که به شێوه‌ی بێده‌نگ به وێنه کێشراوه.80 ساڵ به‌ر له مێژووی ئێستامان، یه‌که‌م فیلمی کوردی به نێوی "زێرێ" که ره‌وشی ژنانی کورد باس ده‌کات، ساز کراوه و وه‌ک یه‌که‌م فیلم که کوردی به وێنه کێشاوه قه‌بوڵ ده‌کرێت.
دامه‌زرێنه‌ری سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان "حه‌مۆ به‌ک‌نه‌زه‌ریان" سازکردنی فیلمی "زێرێ"ی که باس له ژیانی کوردان ده‌کات، له ساڵی 1926 دا ده‌ست پێکردووه. ئه‌و فیلمه سێناریۆکه‌ی له لایه‌ن "هاکوب گازاریان" و به زمانی کوردی نوسراوه که بۆ یه‌که‌م جار ئه‌لفوبێی کوردی له سه‌ر ئه‌ساسی رێنوسی زمانی ئه‌رمه‌نی، که له لایه‌ن رۆشنبیرانی ئه‌و کات ئاماده کرابوو، بۆ نوسینی سێناریۆکه به‌کار هێنراوه. وێنه هه‌ڵگرتنی فیلمه‌که له گوندێکی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان ئه‌نجام دراوه.
وه‌ک زانراوه نوسه‌ری سێناریۆکه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه زۆر خۆشه‌ویست بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به لازۆ یان ئاپۆ نێویان هێناوه. چیرۆکی به‌سه‌رهاتی زێرێی ئه‌و وه ک بنه‌مای فیلمه‌که دانراوه. ئه‌و فیلمه که هه‌ژامرێک سینه‌ماکاری به‌ناو بانگی ئه‌رمه‌نی رۆلیان تێدا گێراوه، به‌سه‌رهاتی دڵداری زێرێ و شوانی گونده‌که‌یان داوود و ته‌گه‌ره خستنی به‌رێگای ئه‌و ئه‌وینه له لایه‌ن ئاغای گوند ته‌یمور به‌ی ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی فیلمه‌که سه‌ره‌تا به شێوه‌ی بێده‌نگ ساز کرابوو به‌ڵام ساڵی 1970 ده‌نگی وه‌سه‌ر خرا.
له ده‌نگ خستنه سه‌ری فیلمه‌که دا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار و له نێویان دا نوسه‌ری کورد "جاسمی جه‌لیل" و کچه موزیسیه‌نه‌که‌ی "جه‌میله جه‌لیل" رۆلیان گێراوه.
بیره‌وه‌ریه‌کانی "حه‌مۆ به‌ک‌نه‌زه‌ریان" باس له‌وه ده‌کات که پێش له وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلمه‌که بو ماوه‌یه‌کی زۆر پێویست بووه که شێوه‌ی ژیان و کولتوری کوردان لێکۆلینه‌وه بکات.
ساڵی 1933 فیلمێکی تر به ناوی "کورده ئێزدیه‌کان" هاته سه‌ر ئه‌کران. فیلم باسی مامۆستایێک به نێوی "زینێ" ده‌کات که روبه‌روی هێزه پاشکه‌وتوه‌کانی گوند ده‌بێته‌وه. ئه‌وان پێیان ناخۆشه که مامۆستای گونده‌که‌یان زینێ ژنێکه و ناهێلن مامۆستایه‌تی بکات به‌ڵام زینێ له به‌رانبه‌ریان راده‌وه‌ستێت.
سۆڤیه‌ت و کورده‌کان
له ساڵه‌کانی 1946 و 1959 دو فیلمی دوکومه‌نته‌ری به ناوه‌کانی "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" و "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان" ساز ده‌کرێت. له راستیدا لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خات که له سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان دا هه‌ر 10 ساڵ فیلمێکی جیاواز سه‌باره‌ت به کورده‌کان ساز کراوه. سێناریوی فیلمی "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" له لایه‌ن "ه.کۆچاریان"ی به ره‌چه‌له‌ک ئه‌رمه‌نی و هه‌روه‌ها زانایه‌کی کوردان به ناوی "حاجیه جیندی"یه‌وه ئاماده کراوه.
فیلم گۆرانکاریه‌کانی ژیانی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان له دوای ده‌رباز بوونی سۆڤیه‌ت بۆ سۆسیالیزم باس ده‌کات.
سێناریوی ئه‌و فیلمه‌ی ساڵی 1959 سازکراوه، له لایه‌ن نوسه‌ری کوردی سۆڤیه‌ت "عه‌ره‌ب شامیلۆڤ" نوسراوه و ده‌رهێنه‌ره‌که‌شی "ج.ژامهاریان"ه .
له‌و فیلمه‌دا سه‌رکه‌وتنی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان له بواره‌کانی ئابووری، سیاسی و کولتوری نیشان ده‌درێت. هه‌روه‌ها فیلمه‌که جێگا ده‌داته لێدوانه‌کانی زمانناسانی کورد وه‌ک "قه‌ناتی کوردۆ" و شاره‌زایانی تری له‌و بواره‌دا. فیلم به دیمه‌نی کوێستانه‌کان و نیشان دانی که‌مایه‌سیه‌کانی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر ده‌ست پێده‌کات و له کۆتاییشدا ده‌گاته وێنه‌کانی گوندێکی کورد به ناوه "ئه‌له‌گه‌ز" ، که به‌شی هه‌ره سرنج راکێشی فیلمه‌که‌یه.
ژیانی ژنان
فیلمه‌کانی "زێرێ" له ساڵی 1926 و "کورده ئێزدیه‌کان" له ساڵی 1933 بابه‌ت گه‌لێکی وه‌ک ناموس و هێزه پاشکه‌وتووه‌کانی هێناوه‌ته به‌ر باس. فیلمه‌کانی "کوردانی ئه‌رمه‌نیستانی سۆڤیه‌ت" له ساڵی 1948 و "کورده‌کانی ئه‌رمه‌نیستان" له ساڵی 1959 زیاتر بابه‌تی قازانجه‌کانی سۆسیالیزم و دۆستایه‌تی کورد و ئه‌رمه‌نی ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌و فیلمانه نه ته‌نیا له ئه‌رمه‌نیستان به‌ڵکو له وڵاتانی تریش نیشان دراوه و پێشوازیه‌کی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه.
له نێوان ساڵه‌کانی1926 تا 1959 ئه‌و چوار فیلمه که سه‌باره‌ت به ژیانی کوردانه و له ئه‌رمه‌نیستان سازکراوه، وه‌ک یه‌که‌م فیلمه‌کانی کورد و سه‌باره‌ت به کورد ده‌ناسرێت و له‌و روانگه‌وه گرینگی مێژوویی‌یان هه‌یه و وه‌ک ده‌رگایه‌کی ئاوه‌ڵه به نرخ بۆ لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی سینه‌ماگه‌ری کوردی له به‌رانبه‌رمانه.
سه‌رچاوه:( رۆژنامه‌ی ئوزگور گونده‌م، هه‌ژماری 25 ئاگۆستی2006، لاپه‌ره‌ی13

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر