سه‌شنبه، دی ۲۱، ۱۳۸۹

کورتە فیلمی گەلاوێژ هاتە بەرهەم


بە مەبەستی بڕەودان بە کاری فیلم و سینەماو ناساندنی بەشێک لە خەباتی گەلەکەمان کۆمەلێک لە هونەرمەندان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێدا کورتە فیلمی گەلاوێژیان بەرهەم هێنا.

چیرۆکی کورتە فیلمی گەلاوێژ باس لە کچە شەهیدێک دەکا کەلە شەوی25 گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی  دێموکراتی کوردستان لە دایک دەبێ و باوکی هەمان شەوشەهید دەبێ و کچەکە دوای ئەوەی تەمەنی دەچێتە سەرێ چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و درێژە بەرێگای باوکی دەدا.

بەشێک لە فیلمەکە بە شێوەی فلاش بەگ دەگێردرێتەوە .
ستافی کاریی ئەم کورتە فیلمە بریتین لە .
سیناریۆ وەدەرهێنانی: جەماڵ پوورکەریم
کامێرا: هەڵمەت ئازەرپوور
ی. کامێرا : هەژار تەوەسولی
مۆنتاژ : سەعید باختە
دەنگ هەڵگڕ: هەڵمەت ئازەرپوور_ حەتەم رەسوڵپوور
هۆنراوەی  : ئاسۆ خەبات
دەوری سەرەکیەکانی  ئەم فیلمە ساوێن رەسوڵپوور (گەلاوێژ)
ئایشێ مەحموودی (پرشەنگ –پیر)
شەهێن حوسێنی ( پرشەنگ – گەنج)
زاهیر رەسوڵپوور ( رزگار)
ماوەتەوە بلێین لەم فیلمەدا بەشێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری بەرچاویان هەبووە و بڕیارە ئەم کورتە فیلمە بۆیەکەم جار لە رۆژی 25 گەلاوێژ لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەمایش بکرێ و جگە لەمەش ڕەوانەی چەند ڤێستیڤالێکی ناوخۆیی و دەرەوە بکرێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر